جێگری سەرۆکی پەرلەمان قەدەغەیە بچێت بۆ توركیا

ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە" مونا نەبی نادر قهوەچی كە لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 30ی ئەیلولی 2018ی پەرلەمانی كوردستاندا لەسەر لیستی پارتی چاكسازی توركمانی دوو هەزارو 236 دەنگی بەدەستهێناو كرایە سكرتێری پەرلەمان، سەردانیكردنی توركیای لێ قەدەغەكراوەو ناتوانێت بچێتە ئەو وڵاتە".

ئەو سەرچاوەیەك باس لەوەش دەکات کە چیتر توركمانەكان لەهەرێمی كوردستان لەمەودوا بەنوێنەری خۆیانی نازانن و پەیوەندییان پێوەی نەماوە.

وەک ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بۆ دەکات تائێستا هۆكاری قەدەغەكردنی سەردانیكردنی توركیاو بچڕانی پەیوەندی توركمانەكان بەمونا قهوەچییەوە نەزانراوە.

Hits: 186
Category: