نەجمەدین کەریم: دەستگیرنەکراوم

نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەو لە ئێستادا بە گەشتێک لە بەیروتی پایتەختی لوبنانە و دەستگیر نەکراوە.

نەجمەدین کەریم چوارشەممە (٢٢ی ئایاری ٢٠١٩) لە لێدوانەکەیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشدا، لەلایەن پۆلیسەوە بۆ چەند خولەکێک بانگکراوە و پێیان وتووە کە ناوەکەی لەگەڵ ناوی کەسێکی دیکە تێکەڵ بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ کەناڵی عێراقییەی فەرمی بڵاویکردەوە نەجمەدین کەریم لە فڕۆکەخانەی بەیروت لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە دەستگیرکراوە.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم کە پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بووە، لە دوای رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ، شاری كه‌ركوكی جێهێشت و چووه‌ هه‌ولێر نیشتەجێ بوو، هەر لەو کاتەشەوە په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ پچرا.

Hits: 207
Category: