سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لە کار کێشایەوە

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، تێریزا مای دەست لە کارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و بڕیارە 7ی حوزەیران بە فەرمی پۆستەکەی جێبهێڵێت.

دەست لە کارکێشانەوەی مەی بە هۆی شکستهێنانی بوو لە جیا بوونەوەی به‌ریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، ئەگەرچی زۆرینەوەی خەڵکی وڵاته‌كه‌ی لە ریفراندۆمێکدا دەنگیان بە جیابوونەوە دا.

تێریزای مەی بەرگری لە سیاسەتەکانی کرد و بە کارێکی دروستی دەزانێت، داواشی کرد سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بەردەوامی بە ئامانجەکانی بدات.

Hits: 129
Category: