ئەمەریکا سزای تورکیا دەدات

 

سەرچاوەیەکی حکوومەتی ئەمەریکا بۆ سایتی CNBCی ئاشکرا کردووە، واشنتن تەنها دوو هەفتە مۆڵەتی داوەتە تورکیا تاکو لە کڕینی سیستمە رووسیەکە پەشیمان ببێتە؛ بە پێچەوانەوە، سزا دارییەکانی بەسەردا دەسەپێنێت.

لە نوێترین لێدوانیدا، خولوسی ئاکار، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، ئەوان تیمێکی سەربازیان بۆ روووسیا ناردووە تاکو راهێنان لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستمی ئێس-400 بکەن و لە حوزەیران یان تەمموزی ئەمساڵ، تورکیا سیستەمەکە لە وڵاتەکەی جێگیر دەکات.

ئەمەریکا و تورکیا هاوپەیمانی ناتۆن، واشنتن ترسی ئەوەی هەیە، لە رێگای ئەو رادارە رووسییە، مۆسکۆ بتوانێت زانیاری لەسەر فڕۆکە ئەمەریکییەکان کۆبکاتەوە کە لە تورکیا بەکاردەهێنرێن، بە تایبەت فڕۆکەی ئێف-35، بەڵام تورکیا رەتیدەکاتەوە و سوورە لەسەر بڕیارەکەی.
ب-س

Hits: 213
Category: