وەزیری دارایی عێراق :چوار موچەمان بۆحكومەتی هەرێم ناردوە حكومەت داویەتیەوە بەقەرزی كۆمپانیاكان

پەرلەمانتارێكی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت بەوتەی وەزیری دارایی عێراق حكومەتی ناوەندی چوار موچەمان بۆحكومەتی هەرێم ناردوە داویەتیەوە بەقەرز و دەبوابە وەزیری دارای عێراق بهاتایەتە سەرخەت ڕایبگەیاندایە كەئەم كارەی حكومەتی هەرێم دەیكات نایاساییە

 

دكتۆرغالب محمد علی پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لەپەیجیتایبەتی خۆیدا نوسیویەتی"دوای ئەوەی دوێنێ شەو لەبەرنامەی "بالحرف الواحد" لەكەناڵی (الشرقیە)، فواد حسێن وەزیری دارای عێراق لەوەڵامی پرسیارێكدا دەڵێت چوار موچەمان بۆحكومەتی هەرێم ناردوە، تائێرە ئاساییە هەموومان دەزانین چوار موچە نێردراوە، تاكۆتای مانگیش دەبێت بەپێنج، بەڵام ئەوەی جێگای گومانە لەوەڵامی پرسیارێكیتردا كەبۆچی حكومەتی هەرێم دوو موچەی دابەشكردوە لەكۆی ئەو چوار موچە بەسەر فەرمان بەراندا ئەڵێت" حكومەتی هەرێم كێشەی ئابوری هەیە و بەشێكی داوە بەقەرزدا"

 

ئاماژەی بەوەشداوە"لێرەوە بەندە بۆتان ڕوندەكاتەوەكە فواد حسێن لە ئەلف و بێی یاساو قانون نازانێت، بــــــــۆ؟چونكە نەك حكومەتی هەرێم بەڵكو خۆیشی دەسەڵاتی ئەوەی نیە گواستنەوە بكات لەنێوان (ابواب وفصول الموازنە العامە) بەمانایەكیتر ناتوانرێت پارەی موچە بدرێت بەحەقی قەرزدا، بەڵكو دەبێت بدرێت بەموچە، بەپێی بەندی ۲ مادەی ٦۲ ی دەستوری عێراق، كە دەسەڵاتی گواستنەوەی پارە لەبەشێكەوە بۆ بەشێكیتر لەدەسەڵاتی پەرلەمانی عێراقە نەك دامەزراوەیەكیتر، ئەویش پێش ئەوەی كەیاساكە دەرچێت لەپەرلەمانی عێراق."

 

راشیگەیاندوە"بۆیە ئەبوایە فواد حسێن وەك وەزیری دارای عێراق بهاتایەتە سەرخەت ڕایبگەیاندایە كەئەم كارەی حكومەتی هەرێم دەیكات نایاساییە، نەك پاساو بۆ حكومەت بهێنێتەوە بەنەفەسی حیزبی بیربكاتەوە، چونكە ئەو وەزیری دارای عێراقەو نوێنەری كوردە نەك پارتی"

 

لەكۆتایدا ئەوپەرلەمانتارە ئەوەشی نوسیوە"هەروەها ئەمەوێت لێرەوە ئەوەش ڕابگەیەنم كەپێویستە سەرۆك كۆماری عێراق كە بەرهەم ساڵەحە وەك پارێزەری دەستور بێتە سەرخەت، ئەم زوڵمە كەبەرامبەر موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت قبوڵنەكات"
ب-س

Hits: 190
Category: