ساڵح موسلیم: ھەڵوێستی ڕوسیا لەبەرامبەر کورد گۆڕاوە

 

ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی یەکێـتی دیموکرات-پەیەدە، رایگەیاند: جیاواز لەوەی چاوەڕوان دەکرا، مۆسکۆ رۆڵێکی نەرێنی دەبینێ لە چارەسەری کێشەی گەلی کورد لە سوریا.

ساڵح موسلیم لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، رووسیا رۆڵێکی نەرێنی دەبینی، لە داواکاریەکانی گەلی کورد بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی لە سوریا.

راشیگەیاند: لە شکستی چارەسەری سیاسی بۆ کۆتایھێنان بە قەیرانەکانی سوریا، مۆسکۆ بەرپرسیارێتییەکی گەورەی دەکەوێتە ئەستۆ.

بەوتەی ساڵح موسلیم، پێشتر زۆر لە مۆسکۆ چاوەڕوان دەکرا، بەتایبەت لە دروستکردنی فشار لەسەر حکومەتی دیمەشق بۆ قبوڵکردنی رێگەچارەی سیاسی بۆ کۆتایھێنان بە قەیرانەکان، بەڵام دوای بڕیاری ترامپ بۆ کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە سوریا، ھەڵوێستی مۆسکۆ لە بەرامبەر چارەسەری قەیرانەکانی ئەو وڵاتە گۆڕاوە، پرۆژەی ھەیە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی بەشار ئەسەد لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە.
ب-س

Hits: 198
Category: