سیستمی موچەی فەرمانبەران دەکرێتە ئەلیکترۆنی

 

جەمال ئەسەدی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و لێکۆڵەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەرێی پرۆژەکەوە بەتەواوی کۆتایی بە دیاردەی فەرمانبەری بن دیوار دەھێنرێت و بانکە حکومی و تایبەت و بیانییەکانیش بەشداری لە پرۆژەکەدا دەکەن .

بەپێی ئامارەکان ژمارەی فەرمانبەرانی عێراق نزیکەی ٤ ملیۆنە و مووچەکەیان ساڵانە زیاتر لە ٣٥ ترلیۆن دینارە .

ئەندامەکەی ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی راشیگەیاندووە ، پرۆژەی بە ئەلکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەران چالاکی ئابوری و بەرھەمی ناوخۆی زیاتر دەکات و دیاردەی گەندەڵی و بندیوار لەنێو مووچە خۆراندا لەناودەبات .
ب-س

Hits: 184
Category: