تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێكرد

ئەمڕۆ یەك شەممە لە هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوە گشتیەكانی پۆلی 12ی ئامادەی دەستیپێكرد و سبەی دووشەممەش تاقیكردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە 26-5-2019 تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی دووشەممەش تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە هەرێم دەستپێدەكات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی پشووەكانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە تاقیكردنەوەكان ماوەكەی درێژ دەبێتەوە و تا 18ی حوزەیرانی 2019 دەخایەنێت.

Hits: 193
Category: