حەوت كەس بۆ ململانێ لەسەر وەرگرتنی پۆستەكەی تیریزامەی دەكەن

ململانێ له‌سه‌ر پۆستی تیریزا مەی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی به‌ریتانیا به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و حه‌وت كێبه‌ركێكاری سه‌ره‌كی ماونه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌ كامه‌یان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

له‌ كاتێكدا بردنه‌وه‌ له‌و ڕكابه‌رییه‌ پەیوه‌سته‌ به‌ هه‌ستیارترین دۆسیه‌وه‌ كه‌ ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو تیریزا مەی به‌ چاوی پڕ له‌ فرمێسكه‌وه‌ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

هه‌روه‌ها دوای ئه‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یەی مەی هه‌ریه‌ك له‌ مات هانكوك وه‌زیری ته‌ندروستی و دومنیك راپ وه‌زیری كاروباری ده‌رچوون له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌ندریا لیدسوم سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی گشتی به‌ریتانیا و بۆریس جونسون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو و جێرمی هنت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستا‌ و رۆری ستیوارت وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و ئیسته‌ر مه‌كفی وه‌زیری كار، ئه‌مانه‌ به‌ حه‌وت شوێنگره‌وه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ و ڕكابه‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌ی شوێنی مەی داده‌نرێن .
ب-س

Hits: 184
Category: