یەكێتی ئەوروپا: دەمیرتاش بێ‌ تاوانە

دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" بێ تاوانەو دەبێت حكومەتی توركیا بە زووترین كات ئازادی بكات.

دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا لە بڕیارێكیدا رایگەیاندووە، لە ‌بەرامبەر پێشێلكردنی‌ مافەكانی‌ "سەڵاحەددین دەمیرتاش" هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" دەبێت توركیا سێ هەزار یۆرۆ سزا بدرێت.

لە دانیشتنێكی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاردرا، كە توركیا مافی "سەڵاحەددین دەمیرتاش"ی پێشێلكردووە، بۆیە دوو هەزار یۆرۆ وەك قەرەبووكردنەوەی دەمیرتاش ‌و هەزار یۆرۆش وەك خەرجی دادگا سزای دارایی بەسەر توركیادا دەسەپێنرێت.

ئەو دادگایە پێشتریش داوای‌ لە ‌توركیا كردبوو كە "سەڵاحەددین دەمیرتاش" ئازاد بكات.

لە ساڵی (2005) كاتێك كە سەڵاحەددین دەمیرتاش بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ئامەد بوو، چووە دانیشتنێكی كەناڵی ROJ TV و قسەی كرد كە دواتر دەسەڵاتی دادی توركیا ڕایگەیاند، قسەكانی بانگەشە بووە بۆ گروپە تیرۆریستییەكان و دەستبەسەر كرا.

 

ز.س

Hits: 22
Category: