تۆپخانەکانی ئێران سنوری حاجی ئۆمەران تۆپباران دەکەن

 

چەند رۆژێكە تۆپخانەکانی ئێران کوێستانەکانی سنووری گوندی ئاڵانەی سەر بە قەزای حاجی ئۆمەران تۆپباران دەکەن، بەهۆیانەوە خەڵکی چەند گوندێک ئاوارەبوون و زیانی گیانیش لەم تۆببیارانە هەیە.

ئەحمەد قادر، قایمقامی چۆمان بەمیدیاكانی راگەیاند "لە بەیانی ئەمڕۆوە زنجیرە چیاکانی کوێستانەکانی گوندی ئاڵانە لەلایەن تۆپخانەکانی ئێران تۆپباران دەکرێن و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی هەبووە. ئەو تۆپبارانە ماوەی دوو رۆژە بەردەوامە، لەراستیدا هیچ بیانوویەک نییە کە ئێران کەسانی مەدەنی و سەر و سامانیان بکاتە ئامانج، ئەمە دوورە لە خەسڵەتی دراوسێیەتی و هیوادارین بەزووترین کات تۆپباران بووەستێت.

ب.س

Hits: 121
Category: