پێنچ تەقینەوە لە چەند شارێكی رۆژئاوای كوردستان روویدا

 

له شاری قامیشلۆ تەقینەوەیەك ڕوویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە لەبەردەم كەنیسەی (عەزرا) لە گەڕەكی (ویستایە) كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی مەسیحین

دوابەدوای ڕووداوەكە ئەمبولانس گەشتۆتە شوێنەكە و هێزە ئەمنییەكانیش دەوری شوێنەكەیانداوە.

هەوەها بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تەقینەوەكە بووەتە هۆی برینداربونی حەوت كەس، سەرجەم بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی(ڕەحمە)لە قامیشلۆ كراون، زیانی مادددیش بەرناوچەی تەقینەوەكە كەوتووە..

دوابەدوای ئەم تەقینەوەیە  سێ تەقینەوە لە حەسەکە و یەکێکی دیکەش لە عەفرین روویاندا، بەهۆی هەر پێنج تەقینەوەکەوە بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 56 کەسی دیکەش برینداربوون
ب.س

Hits: 41
Category: