ئێران و چین گرێبه‌ستێكی 400 ملیار دۆلاریان واژوو كرد

ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی تاران، رایگه‌یاند، ئێران و چین گرێبه‌ستێكیان به‌ به‌های 400 ملیار دۆلار واژوو كردووه‌. فریال مسته‌وفی، گوتیشی: به‌ گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ كۆمپانیا چینییه‌كان به‌ بێ ئه‌وه‌ی بچنه‌ كێبڕكێوه‌، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانیان له‌ ئێران پێ ده‌درێت.

واژوو كردنی ئه‌و گرێبه‌سته‌ به‌ رووداوێكی گه‌وره‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێراندا.

 پێشتریش، چین رایگه‌یاندبوو، به‌ به‌های ده‌یان ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ ئێران ده‌كات.

واژووكردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و سزاكانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌.

 

ب - ل

 

Hits: 51
Category: