کوژرانی مەترسیداترین ژنی جیهان پشتڕاست کرايەوە

پۆلیسی مەکسیک کوژرانی مەترسیدارترین ژنی جیهان، کە بازرگانێکی ترسناک بوو، پشتڕاست دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی، پۆلیسی مەکسیک رایگەیاندووە، تەرمی کڵاودیا ئۆچوا فیلیکس (تەمەن 34 ساڵ)، لە خانووێکی دوورگەی مۆسالا لە مەکسیک، دۆزراوەتەوە.

هەروەک پۆلیسی مەکسیک رایگەیاندووە، کڵاودیا ئۆچوا فیلیکس شەوی 14-9-2019 لە یانەیەکی شەوانە لەگەڵ پیاوێک چووەتە ماڵەوە و لەسەر جێگای خەو، گیانی لەدەست داوە.

کڵاودیا کچێکی نمایشکاری جلوبەرگ بوو، هاوسەرگیریی لەگەڵ کارتەڵ سینالوای بازرگانی ماددەی هۆشبەر کردووە و دایکی سێ منداڵە. کڵاودیا بەردەوام وێنەی خۆی و چەتەکانی و چەکەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکردەوە.

ئەو ژنە، بە یەکێک لە مەترسیداترین ژنەکانی جیهان دادەنرا، چونکە سەرۆکایەتیی گرووپێکی مافیایی و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەری دەکرد.

 

ز.س

Hits: 57
Category: