سعودیە (500)ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت

هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە زیانی زۆری لێکەوتوەتەوە و پشکەکانی گەورەترین دامەزراوەی نەوتی ئەو وڵاتە بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت. تەلەفیزۆنی (ئێن تی ڤی) روسیا راپۆرتێکی لەسەر هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە بڵاو کردوەتەوە و بە پشتبەستن بە شارەزایانی بواری نەوت بڵاوی کردوەتەوە، لە شەوێکدا (500) ملیار دۆلار زیان بە کۆمپانیای ئارامکۆ کەوتوە و پێدەچێت پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت. لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە؛ کۆمپانیای ئارامکۆ کە گەورەترین کۆمپانیای نەوتی سعودیەیە و پشکەکانی لە دو ترلیۆن دۆلار زیاترە بەهۆی ئەو هێرشانەی کە کراوەتە سەری، ئاستی مەترسیی سەر پشکەکانی زۆر بەرز بوەتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی ئەو مەترسیانەوە سەرمایەدارەکان و وڵاتە زلهێزەکان خۆیان و سەرمایەکانیان چیتر لە ئارامکۆ نەخەنە مەترسییەوە و ئەمەش هەرەسی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی لێدەکەوێتەوە. کۆمپانیای ئارامکۆ رۆژانە (10)ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و داهاتەکەی دەگاتە (500)ملیۆن دۆلاری رۆژانە، کە سێ هێندەی کۆمپانیای نەوتی  (ئێکسۆن مۆبیل)ی ئەمەریکییە کە بە دوەم گەورەترین کۆمپانیای نەوتیی جیهان لەقەڵەم دەدرێت.

شەوی شەممە، چەکدارانی حوسی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر دو کێڵگە و دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی، گەورە کۆمپانیای بواری نەوتی سعودیە لە پارێزگاکانی بەقیق و هیجرە خەریس لە رۆژهەڵاتی سعودیە، ئەمەش نرخی نەوتی بە رێژەی (20٪) بەرز کردەوە و ئەمەریکا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکەن.

ز.س

Hits: 51
Category: