توركیا ماوەی 10 ساڵە 5 هەزار سەربازی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردوەتەوە

ئەنوەر قرقاش وەزیری كاروباری دەرەوەی ئیمارات دەڵێت "توركیا ماوەی 10 ساڵە 5 هەزار سەربازی لە باكوری عیراق "هەرێمی كوردستان" بڵاوكردوەتەوە".
ئەنوەر قرقاش لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی "ئیمارات لە پاڵ عیراقدا دەوەستێت دژی كارە دوژمنكارانەكانی توركیا، كە ماوەی 10 ساڵە 5 هەزار سەربازی لە (باكوری عیراق)دا بڵاوكردوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، لەوانەیە لەگەڵ عیراق رێكبین یاخود رێكنەبین، بەڵام سیستمی عەرەبی جگە لە قەتەر و سۆماڵ، پشتگیری تەواوی بەغدا دەكەن دژبە بونی هێزەكانی توركیا لە باكوری عیراقدا.

ناوبەناو سوپای توركیا بە بیانوی شەڕی دژی "پەكەكە" پرۆسەی سەربازی لە هەرێمی كوردستاندا ئەنجامدەدات و چەندین ساڵە بۆردومانەكانی بەردەوامە، سەرەڕای ئاوارەبونی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی و زیانێكی زۆری مادی، بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی-یش بونەتە قوربانی

karwan

Hits: 79
Category: