پەرلەمانی عێراق دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنی کەرکووکی پەسندکرد

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا پەرلەمانی عێراقدا بازنەكانی شاری كەركوکی بۆ ھەڵبژاردن پەسندکرد، کە لە ١٢ کورسی پێکهاتووە و بەسەر سێ بازنەی ھەڵبژاردندا دابەشکراوە.

میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا لایەنە سیاسییەكان، لەسەر شێوازی بازنەکانی ھەڵبژاردن لە كەركوک رێككەوتن و لە پەرلەمانیشدا پەسندکراوە.

بەو پێیەش، كەركوک بەسەر سێ بازنەی ھەڵبژاردندا دابەشدەكرێت، کە رۆژهەڵاتی قەزای ناوەند پێنج کورسی دەبێت، کە چواری کورسی بۆ پیاو و کورسییەکی بۆ ژن دەبێت، قەزای ناوەندی کەرکوکیش چوار کورسی دەبێت، کە سێ کورسی بۆ پیاو و کورسییەکی بۆ ژن دەبێت و شارەکانی حەویجە و ریازیش سێ کورسی دەبێت، کە دوو کورسی بۆ پیاو و کورسییەکی بۆ ژن دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا پەرلەمان بازنەکانی هەڵبژاردنی شارەکانی دیکەی عێراقی پەسەندکرد، هاوکات بڕیارە لە ٦ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراقدا بەڕێوەبچێت.

 

 

ز.س

Hits: 43
Category: