لە گرێسپی شەڕ لەنێوان گروپە چەكدارەكاندا رووی دا

لە شاری گرێ سپی رۆژئاوای كوردستان رۆژئاوای كوردستان لە ژێر كۆنترۆڵی گروپە چەكدارە سورییەكانی سەر بە توركیادایە شەڕ لەنێوان ئەو گروپانەدا هەڵگیرسا.

ئاژانسی هاوار بڵاویكردەوە، لە گەڕەكی شەرقی گرێ سپی لەنێوان گروپی ئەحرار ئەلشەرقیە و گروپی جەبهە ئەلشامیەدا شەڕ روویداوە.

بەپێی سەرچاوەكان، كەسێكی مەدەنی بەناوی بەشار ئەسعەد لە شەڕەكەدا كوژراوە.

گرێ سپی لە كۆتایی ساڵی 2019 لەگەڵ شاری سەرێكانی لەلایەن سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی لە گروپە چەكدارە سورییەكان كۆنترۆڵكران.

پێشتریش لە بەهاری 2018 شاری عەفرین و دەوروبەری لەلایەن سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانەوە كۆنترۆڵ كرا.

ئێستا رۆژانە سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان شارو شارۆچكە و دێهاتە هاوسنورییەكانی ناوچەكانی بن دەستی خۆیان تۆپباران دەكەن و ناوە ناوەش هێرش دەكەنە سەر هێزە كوردییەكان.

karwan

Hits: 40
Category: