هەڵمەتی نیشتمانیی كوتانی منداڵان دەستیپێكرد

بەمەبەستی پێدانی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسەكان و ئیفلیجی، ئەمڕۆ (یەكشەممە) وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان هەڵمەتی نیشتمانیی كوتانی منداڵانی دەستپێكرد.

لەو بارەیەوە دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "هەزار و 78 تیمی راهێنراو لەسەرانسەری كوردستان بەسەرپەرشتی 170 پزیشك، هەڵمەتەكە بۆ هەموو كوردستان دەستپێدەكات، بە تەنهاش لەناوشاری هەولێر 501 تیم كارەكان جێبەجێدەكەن".

باسی لەوەشكرد، هەڵمەتەكە ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت، 232 هەزار و 751 منداڵ دەكوترێن و منداڵانی تەمەن یەك رۆژ تا پێنج ساڵ دەگرێتەوە، هەریەك لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و مانگی سور هاوكارییان كردون بۆ دابینكردنی ڤاكسین و بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكان.

لەلایەن خۆیشیەوە دكتۆر دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر وتی "272 تیمی دوو كەسی بەسەرپەرشتی 54 پزیشك هەڵمەتەكە لەناوشاری هەولێر بەڕێوەدەبەن و 122 هەزار منداڵ دەكوترێن".

Hits: 41
Category: