شاندی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان سەردانی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحەتکێشانی کوردستان دەکات

لە دیداری کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان جەخت لە سەر دەستەبەرکردنی مافی پێشمەرگە دێرینەکان کرایەوە.
جەمیل هەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ ئەندامانی دەستەی باڵای کۆمەڵە سەردانی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحەتکێشانی کوردستانی کرد ،لە لایەن سەعد خالید جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازی کران.
لەو دیدارەدا جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پشتگیری حزبی بۆ کۆمەڵە و داخوازییەکانی پێشمەرگە دێرینەکان و باشکردنی ژیان و گوزەرانیان دووپات کردەوە.

 

 

Bestun

Hits: 41
Category: