كۆڵبه‌رێكی كورد له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سوپای توركیا گیانی لەدەستدا

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، دو كۆڵبه‌ری كورد له‌ شاری چاڵدێران له‌كاتی كۆڵبه‌ریدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستگیركران و ئه‌شكه‌نجه‌دراون، یه‌كێك كۆڵبه‌ره‌كانیش له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی لەدەستدا.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، ئێوارەی 15ی ئەم مانگە، له‌ ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیا كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی (حه‌سه‌ن كه‌چه‌لانلو)ی ته‌مه‌ن 35 ساڵ گیانی لەدەستداوە كه‌ خێزانداره‌ و باوكی سێ منداڵه‌، هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ ناوی (بارام سه‌مه‌دی) به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ و توانیویه‌تی له‌ شوێنه‌كه‌ هه‌ڵبێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌هۆی سه‌ختی برینی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی هه‌ڵاتوه‌، راسته‌وخۆ بۆ یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كانی چاڵدێران گواستراوه‌ته‌وه‌ و له‌ئێستاشدا له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه‌.

شه‌وی 12ی ئه‌م مانگه‌، كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به‌ ناوی "بورهان سلێمانی" له‌ كاتی كۆڵبه‌ری له‌ سنوره‌كانی كۆتۆل له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ركرا و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی لەدەستدا.

karwan

Hits: 46
Category: