پۆلیسی سلێمانی: ژنێک دوای ھەشت مانگ لە ھاوسەرگیری خۆی خنکاند

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ  ژنێكی تەمەن 19 ساڵ لەناو ماڵەکەیدا خۆیدا لە گوندی ژاڵەی سەرو "خۆی هەڵواسیوە" و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە، بۆیە لەسەر سکاڵای کەسوکاری کچەکە هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەهۆکاری روداوەکە دەستیپێکردوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ژنێكی تەمەن 19 ساڵ کە هاوسەرگیری کردوە و دانیشتوی گوندی ژاڵەی سەرویە لەماڵەکەی خۆیدا "خۆی هەڵواسیوە" و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، تیمەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت و بەڵگەو تاوان چونەتە شوێنی روداوەکە و لاشەکەیان بردوەتە پزیشکی دادوەری.

ئاماژەی بەوەشكرد، کەس و کاری کچەکە سکاڵایان لەسەر هاوسەرەکەی تۆمارکردوە و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر راگیراوە بۆ لێکۆڵینەوە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕو، ئەو ژن و پیاوە ماوەی کەمتر لەساڵێکە هاوسەرگیرییان کردوە و لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری روداوەکە بەردەوامی هەیە.

 

 

z.s

Hits: 118
Category: