تووشبووانی كۆرۆنا 158 ملیۆنی تێپەڕاند

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 158 ملیۆن و 334 هەزار و 441 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9.30ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 158 ملیۆن و 334 هەزار و 441 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 297 هەزار و 34 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 135 ملیۆن و 807 هەزار و 718 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 33 ملیۆن و 454 هەزار و 581 كەس و 595 هەزار و 588 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

ك-س

Hits: 38
Category: