شاندێكی ئەمنیی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی ئەمنی، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە تویتەرەوە بڵاویكردەوە، شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، هەریەكە لە بەڕێوەبەرانی هەواڵگری و دژە تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆ و هەروەها جێگری فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئەندامی شاندە عێراقییەكەن.

سەردانەكە هاوكاتە لەگەڵ زیاتربوونی هەڕەشەكانی داعش لەناوچە دابڕێنراوەكان و هێرشكردنە سەر پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراق، كە هەرێمی كوردستان بۆ ئەو بۆشاییە ئەمنییەی دەگەڕێنێتەوە، لەناوچەكە لەنێوان هەردوولادا دروستبووە.

پێشتریش شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆكایەتیی جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتەكە سەردانی بەغدادی كرد و لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەمان پرسیان تاوتوێكرد.

نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هیچ ئاماژەیەكی بە مەبەستی سەردانەكەی ئەعرەجی نەداوە، بەڵام دوور نییە مەبەستێكی دیكەی سەردانەكە باسكردنی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەی شنگال بێت.

ك-س

Hits: 38
Category: