سەرۆکى بەرشەلۆنە ڕایگەیاند یارى کلاسیکۆ جارێکى تر دواناخرێتەوە

 

لە لێدوانێکدا، کە ڕۆژنامەى مارکا بڵاویکردووەتەوە، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆى سەرۆکى بەرشەلۆنە ئاماژە بەوە دەکات، یارى کلاسیکۆ، کە بڕیارە لە ١٨ى مانگدا لە یاریگاى کامپ نۆ بەڕێوەبچێت، جارێکى تر دواناخرێت.

بارتۆمیۆ دەڵێت "کلاسیکۆ لە کاتى خۆیدا دەکرێت، ئەم بەرپرسیاریەتییەش لەسەر ئەستۆى هەموومانە و ئێستا ئێمە بە ساتێکى زۆر قورستدا تێدەپەڕین".

لە بارەى خەڵاتى تۆپى ئاڵتونەوە، کە لیۆنێل میسی بەدەستیهێنا، بارتۆمیۆ دەڵێت "ئێستا میسى شەش تۆپى ئاڵتونى هەیە، دڵنیام بە بردنەوەى چەند تۆپێکى ئاڵتونى تر کۆتایى بە کاروانە وەرزشیەکەى دەهێنێت"

 

 

ب - ل

خشتە و كاتی گرنگترین یارییەكانی ئەمڕۆ

لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی ناوخۆی وڵاتانی ئەوروپا ئەمرۆ بە ئەنجامدانی چەند یارییەكی ئاگرین هەفتەیەكی نوێ لە یارییەكانی خولە بەهێزەكانی ئەوروپا دەستپێدەكاتەوە.

خولی پریمەرلیگی ئینگلتەرا - هەفتەی 17
لیڤەرپوڵ × واتفۆرد 3:30
چێڵسی × بۆرنمۆس 6:00
لیستەر سیتی × نۆریچ سیتی 6:00
بیرنلی × نیوکاسل 6:00
شیفیڵد یونایتد × ئەستۆن ڤێلا 6:00
ساوسامبتۆن × وێستهام 8:30

خولی لالیگای ئیسپانیا - هەفتەی 17
گرانادا × لیڤانتی 3:00
ڕیال سۆسیداد × بەرشەلۆنە 6:00
ئەتلەتیک بلباو × ئیبار 8:30
ئەتلەتیکۆ مەدرید × ئۆساسۆنا 11:00

خولی سێریا ئەی ئیتاڵیا - هەفتەی 16
بریشیا × لیچی 5:00
ناپۆلی × پارما 8:00
جەنەوا × سامپدۆریا 10:45

خولی ئەڵمانیا × هەفتەی 15
بایرن میونشن × ڤێردەربریمەن 5:30
ماینز × بروسیا دۆرتمۆند 5:30
هێرتا بەرلین × فرایبۆرگ 5:30
کۆلن × بایرلیڤەرکوزن 5:30
پادربۆرن × یونیۆن بەرلین 5:30
دۆسلدۆرف × لایپزیگ 8:30

خولی لیگا وەنی فەڕەنسا - هەفتەی 18
میتز × مارسیلیا 7:30
ئانجیە × مۆناکۆ 10:00
تۆلۆز × ریمس 10:00
بریست × نیس 10:00
ئامیان × دیگۆن 10:00
نیم ئۆلمپیک × نانت 10:00

karwan

گاتوسۆ وەک ڕاهێنەری یانەی ناپۆلی دەست نیشانکرا

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لەخولی ئیتاڵیا یانەی ناپۆلی دەست بەرداری کارلۆ ئەنچیلۆتی بوو، ئیدارەی یانەکەش ڕاهێنەری پێشوویی یانەی میلان جینارۆ گاتۆسیان وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە دەست نیشانکرد.

یانەی ناپۆلی لەخولی ئیتاڵیا ئاستێکی خراپ پێشکەش دەکات و پاشەکشەی لەململانێی خولی ئیتاڵیا کردوەو لەخولی یانەپاڵەوانەکانیش گەیشتوەتە قۆناغی شانزەی پاڵەوانێتیەکە.

لەسەر وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە و جێگرتنەوەی ئەنچیلۆتی، گاتوسۆ ئاماژەی بەوەکرد کە ئەنچیلۆتی وەک باوکی وایە و ماوەیەکی زۆر لەژێر دەستیدا یاریکردوەو هاوکارێکی باشی بوەو شتی زۆری لێوە فێربوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ یانە نوێکەی ئامانجی ئەوەیە بارودۆخی یانەکەی لەخولی ئیتاڵیا باش بکات و پێگەیەکی شایستەیان لە ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا هەبێت.

 

 

ب - ل

یانەی لیڤەرپول گرێبەستەکەی یۆرگن کلۆپی تاساڵی ٢٠٢٤ نوێکردەوە

 

یانەی لیڤەرپوڵ لە سایتی فەرمی خۆیدا لە ئینتەرنێت ئاشکرایکرد، یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەکەیان ڕازیبووە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان و هەردوو یاریدەدەرەکەشی لەگەڵیدا بەردەوامدەبن.

لیڤەرپوڵ ڕوونیکردووەتەوە، گرێبەستەکە تا ساڵی ٢٠٢٤ نوێکراوەتەوە و ڕاهێنەرەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ و شەش مانگی تر لە ڕیزی یانەکەیاندا دەمێنێتەوە و نوێکردنەوەکەش بەهۆی سەرکەوتنی ڕاهێنەرەکەوە بووە لە چوار ساڵی ڕابردووی لە لیڤەرپوڵدا.

کلۆپ، کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا بوو بە ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ، لە بارەی گرێبەستەکەیەوە دەڵێت "بەڕای من نوێکردنەوەی گرێبەستەکەمان بەهۆی ئەو دەستکەوتانەوەیە بەهاوبەشی هەتا ئێستا بەدەستمانهێناون و ئەوانەشی پێویستە بەدەستیان بهێنین، یانەکەمان لە جێگەیەکی باشدایە و ناتوانم بیر لە ڕۆیشتن بکەمەوە".

کلۆپ ئاماژە بەوە دەکات، هەر لە یەکەم پەیوەندییەوە لەگەڵ لیڤەرپوڵدا هەستی کردووە بۆ یەکتر گونجاون و ئێستاشی گرنگیەکەی دەبینن و دەشتوانێت پابەندبێت بەو شتانەی لە ئەستۆیدایە لە یانەکەدا تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە ٢٠٢٤دا.

 

ب-ل

 

تسۆنامى کلاسیکۆ پەک دەخات؟

 

کۆمەڵەی تسۆنامی هەرەشەی ئەوە دەکەن رێگە نادەن یاری کلاسیکۆ ئەنجام بدرێت، ئەگەر بێت و رێگەیان پێنەدرێت لە یارییەکەدا چەند دروشمێک بەرز بکەنەوە .

بڕیارە (18) ئەم مانگە یاری دواخراوی کلاسیکۆی ئیسپانیا لە نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید ئەنجام بدرێت، بەڵام مەترسی لەسەر بەڕێوەچونی یارییەکە هەیە، ئەوەش دوای ئەوەی گروپێکی کەتەلۆنی کە داوای سەربەخۆی هەرێمەکەیان دەکەن، دەڵێن: رێگە نادەین یارییەکە ئەنجام بدرێت.

گروپەکە، ناوی کۆمەڵەی (تسۆنامی)یە، بە پێی دوا راگەیەندراویان (18) هەزار کەسیان ئامادەکردوە بۆ ئەوەی یاری کلاسیکۆ تێک بدەن و ڕێگا لە پاسی یانەی ڕیال مەدرید بگرێن کاتێک بۆ یاریگای کامپ نو دەڕوات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرایکردوە، گروپەکە بە مەرج رێگە بە ئەنجامدانی یارییەکە دەدەن، مەرجەکەشیان ئەوەیە لە یارییەکەدا چەند دروشمێکی تایبەت بە خۆیان لە نێو یاریگاکە هەڵواسرێت کە گوزرارشت لە داواکاری سەربەخۆی هەرێمەکەیان دەکات، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەڕۆکی دروشمەکان بکرێت.

سەبارەت بەو کێشەیە، بڕیارە ئەمڕۆ دەستەی لالیگا کۆبونەوەیەکی تایبەت ئەنجام بدات بۆ ئەوەی چارەنوسی یاری کلاسیکۆ دیاری بکەن، دوای ئەوەی پۆلیسی کەتەلۆنیا ڕایگەیاند کە ئەستەمە بتوانن سەلامەتی یاریزانانی ڕیال مەدرید و پاسەکەیان دابین بکەن و پێشنیاریان کردوە کە جارێکی دیکەش کلاسیکۆ دوا بخەنەوە.

رۆژی (1/10/2017) زیاتر لە (90%)ی هاووڵاتییانی کەتەلۆنیا لە ریفراندۆمێکدا، داوای جیابوونەوەی هەرێمەکەیان لە ئیسپانیا کرد و دەنگیان بە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا دا، بەڵام حکوومەتی ئیسپانیا بە زەبری هێز و دەستگیرکردنی هەزاران سەربەخۆخواز، کۆتایی بەو هەوڵەی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا هێنا.

 

ز.س