هەموو شتێک لەبارەی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ و خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا و راهێنەر بزانە

ئەمڕۆ کاتژمێر 6 لە هۆڵی RTS لە شاری جنێفی سویسرا، لە مەراسیمێکدا کە بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە پشت دەرگا داخراوەکان ئەنجام دەدرێت، تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی وەرزی 2020 - 2021ـی چامپیۆنزلیگ رادەکێشرێت و باشترین یاریزانی ئەوروپاش بۆ وەرزی 2019 - 2020 دەستنیشان دەکرێت.

وەک هەمیشە 32 یانە بەشداری لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا دەکەن و دابەش دەکرێن بە سەر 4 ئاست لە ئاستی یەکەمدا: هەردوو پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ لەگەڵ پاڵەوانی 6 خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەبن، کە بریتین لە بایرن میونشنی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، سێڤییای پاڵەوانی یۆرۆپالیگ، ریال مەدریدی پاڵەوانی لالیگا، لیڤەرپوولی پاڵەوانی پرێمەرلیگ، یوڤێنتوسی پاڵەوانی سێریا ئەی، پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی لیگ وەن، زینیت سان پێترسبێرگی پاڵەوانی خولی رووسیا و پۆرتۆی پاڵەوانی خولی پۆرتوگال.

لە ئاستی دووەمیشدا:  یانەکان بریتین لە بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، شاختار، بۆرووسیا دۆرتموند، چێڵسی و ئایاكس.

یانەکانی ئاستی سێیەمیش ئەمانەن  :دینامۆکێڤ، لایپزیگ، ئینتەرمیلان، ئۆلمپیاکۆس، لازیۆ، کراسنۆدار، ئاتالانتا و سالزبۆرگ.

یانەکانی ئاستی چوارەمیش ئەمانەن :لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ، مارسیلیا، کلەب برۆج، بۆرووسیا مونشانگلادباخ و ئیستەنبۆل باشاک شەهیر، میتییلاند، رێن و ڤێرنکڤارۆس.

یانەکان دابەشی سەر 8 کۆمەڵە دەکرێن و نابێت دوو یانەی یەک وڵات بکەونە هەمان کۆمەڵە. یارییەکانی یەکەم گەڕی پاڵەوانێتییەکە لە 20 و 21ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچن.

- یاساکان گۆڕاون

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکانی خۆی لە ماوەی داهاتوودا دەرکرد.

یوفا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ژمارەی گۆڕانکارییەکان بۆ هەر یارییەکی پاڵەوانێتییەکانی یوفا پێنچ گۆڕانکارییە، بەمەش دەبێت یانەکان ژمارەی یاریزانەکانیان بۆ هەر یارییەک لە 18 یاریزانەوە بۆ 23 زیادبکەن، هەروەها لیستی ناوی تۆمارکراوی یاریزانەکانیش زیاددەکرێ.

ئاماژەشیان بەوەکردووە لە حاڵەتی دواخستنی هەر یارییەک لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، دەبێت تا رۆژی 28/1/2021 ئەو یارییە بکرێت، بۆیە دەبێت یانەکان ژمارەی یاریزانەکانیان زیادبکەن و جێگریی بکەن بۆ ئەوەی تووشی هیچ حاڵەتێکی لەناکاو نەبنەوە (وەک ئەوەی یانەی هیلالی سعودی کە لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا دوورخرایەوە).

فایناڵی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لە شاری ئیستەنبووڵ و یاریگەی ئەتاتورک ئارێنا دەکرێ.

- باشترین یاریزانی ئەوروپا

دوای تیروپشکەکە، خەڵاتەکانی باشترینی ئەوروپا بۆ وەرزی 2019 - 2020 دابەشدەکرێن، کە بریتین لە باشترین یاریزانی ئەوروپا، باشترین خانمە یاریزان، باشترین راهێنەر، باشترین گۆڵپارێز، باشترین بەرگریکار، باشترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاست و باشترین هێرشبەر.

 - 3 پاڵێوراوی باشترین یاریزان

 3 یاریزان بەربژێری سەرەکین بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا، کە بریتین لە کیڤن دی برۆینی یاریزانی بەلجیکی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و هاوڕێیەکەی رۆبەرت لیڤاندۆڤسکیی ئەستێرەی پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

دی برۆین، لە 42 یاری پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگدا 15 گۆڵی تۆمارکردووە و 22 ئاسیستیشی هەبووە.

رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی، لە 41 یاری بۆندێسلیگا و چامپیۆنزلیگدا 49 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 ئاسیستیشی هەبووە.

مانوێل نۆیەر، بەشداری لە 51 یاری وەرزی رابردووی بایرن میونشندا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا کردووە و رۆڵێکی سەرەکی بینیوە لەوەی بایرن میونشن هەموو نازناوەکان بباتەوە.

دوای 10 ساڵ، ئەمە جاری یەکەمە ناوی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لیستی کۆتایی بەربژێرەکانی بردنەوەی خەڵاتەکەدا نەبێت، ک مێسی پلەی چوارەم و رۆناڵدۆش پلەی دەیەمی بەدەستهێناوە.

- بەربژێرانی خەڵاتی باشترین راهێنەر

ئەمجارە 3 راهێنەر ململانێ لەسەر بردنەوەی خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەوروپا لە وەرزی 2019 - 2020دا دەکەن، کە بریتین لە هەریەک لە:

1 - یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی

2 - یولیان ناگلسمان، راهێنەری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی

3 - هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی

- بەربژێرانی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز:

1 - مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی

2 - کایلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی

3 - یان ئۆبلاک، گۆڵپارێزی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی

- بەربژێرانی خەڵاتی باشترین بەرگریکار:

1 - دەیڤد ئالابا، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی

2 - ئەلفۆنسۆ دیڤێز، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی

3 - جۆشوا کیمیچ، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی

- بەربژێرانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاست:

1 - تۆماس مۆلەر، ناوەڕاستکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی

2 - تیاگۆ ئەلکانتارا، ناوەڕاستکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی

3 - کیڤن دی برۆین، ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی

- بەربژێرانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هێرشبەر:

1 - رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی

2 - کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی

3 - نەیمار داسیلڤا، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی

خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا ساڵی 2011 لەسەر پێشنیازی میشێل پلاتینیی سەرۆکی ئەوکاتی یوفا دانرا، بۆ ئەوەی شوێنی خەڵاتی یوفا بۆ باشترین یاریزانی ئەوروپا بگرێتەوە، کە لە لایەن گۆڤاری فرانس فووتبۆلەوە دەدرا، بەڵام دواتر فرانس فووتبۆل و فیفا لەسەر ئەوە رێککەوتن بە هاوبەشی باڵۆن دۆر بدەنە باشترین یاریزانی جیهان.

- براوەکانی خەڵاتەکە:

2011 لیۆنێل مێسی

2012 ئاندرێس ئینێستا

2013 فرانک ریبێری

2014 کریستیانۆ رۆناڵدۆ

2015 لیۆنێل مێسی

2016 کریستیانۆ رۆناڵدۆ

2017 کریستیانۆ رۆناڵدۆ

2018 لوکا مۆدریچ

2019 ڤێرجیل ڤان دایک

- چۆن براوەکە دەستنیشاندەکرێت؟

دەستنیشانکردنی براوەی خەڵاتەکە لە رێگەی دەنگدانەوە دەکرێت، کە 80 راهێنەری ئەو یانانەی بەشداریان لە قۆناخەکانی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگدا کردووە لەگەڵ 55 رۆژنامەڤان کە سەر بە یوفان، دەنگ دەدەن.

هەر یەکێک مافی ئەوەی هەیە 3 دەنگ بدات، بەڵام هیچ راهێنەرێک بۆی نییە دەنگ بە یاریزانێکی یانەکەی بدات.

ریزبەندی لە 4 تاوەکو 10:

بێجگە لە 3 بەربژێری سەرەکی خەڵاتەکە، ریزبەندیی باشترین یاریزانانی ئەوروپا لە پلەی چوارەمەوە تاوەکو دەیەم، بەمشێوەیە:

4 - لیۆنێل مێسی 53 دەنگ

5 - نەیمار داسیلڤا 53 دەنگ

6 - مۆلەر 41 دەنگ

7 - کیلیان ئێمباپێ 39 دەنگ

8 - تیاگۆ ئەلکانتارا 27 دەنگ

9 - جۆشوا کیمیچ 26 دەنگ

10 - کریستیانۆ رۆناڵدۆ 25 دەنگ.

 

 

ز.س

خشتە و كاتی گرنگترین یارییەكانی ئەمرۆ

یارییەكانی خولی ناوخۆیی وڵاتنای ئەوروپا بەردەوامی هەیە و ئەمرۆ هەفتەیەكی نوێ لە خولی یانەكانی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت و لە ئیتاڵیاش چەند یارییەكی دواخراو بەڕێوەدەچێت، لە ئینگلتەرا جامی كاراباو بەڕێوە دەچێت و لە ئەڵمانیاش جامی سوپەری ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

خولی ئیسپانیا - هەفتەی چوارەم
هوێسکا × ئەتلەتیکۆ مەدرید 8:00
ڤیاڕیاڵ × ئەلاڤیس 8:00
ڕیال مەدرید × بەلەدوەلید 10:30
ئیبار × ئلیچ 10:30

خولی ئیتاڵیا - یارییە دواخراوەكانی هەفتەی یەكەم
ئۆدینیزی × سپیزیا 7:00
بینیڤینتۆ-ئینتەرمیلان 7:00
لازیۆ-ئەتڵەنتا 9:45

جامی سوپەری ئەڵمانیا
بایرن میونشن × بڕوسیا دۆرتمۆند 9:30

جامی كاراباو ئینگلتەرا - قۆتاغی 16
تیبۆرت × نیوكاسڵ 7:30
بێرنلی × مانچستەر سیتی 9:00
ئیڤەرتۆن × وێستهام یونایتد 9:45
برایتۆن × مانچستەر یونایتد 9:45

خشتە و كاتی گرنگترین یارییەكانی ئەمرۆ

یارییەكانی خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامی هەیە و لە هەر پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا ئەمرۆ چەندین یاریی گرنگ و بەهێز ئەنجام دەدرێت، یانەی بەرشەلۆنە ئەمرۆ یەكەمین یاریی خۆی لە وەرزی نوێ ئەنجام دەدات.

خولی ئینگلتەرا - هەفتەی سێیەم
شیفیڵد یونایتد × لیدز یونایتد 2:00
تۆتنهام × نیوکاسل 4:00
مانچستەر سیتی × لیستەر سیتی 6:30
ویستهام × ولڤەرهامبتۆن 9:00

خولی ئیسپانیا - هەفتەی سێیەم
ئۆساسۆنا × لیڤانتی 1:00
ئیبار × ئەتلەتیک بلباو 3:00
ئەتلەتیکۆ مەدرید × گرانادا 5:00
بەلەدوەلید × سلتافیگۆ 7:30
قادش × سیڤیلیە 7:30
بەرشەلۆنە × ڤیاڕیاڵ 10:00

خولی ئیتاڵیا - هەفتەی دوەم
سپیزیا × ساسۆلۆ 1:30
ناپۆلی × جەنەوا 4:00
ڤیرۆنا × ئۆدینیزی 4:00
کرۆتۆنی × میلان 7:00
ڕۆما × یۆڤانتۆس 9:45

خولی ئەڵمانیا - هەفتەی دوەم
هۆفینهایم × بایرن میونشن 5:30
فرایبۆرگ × ولفسبۆرگ 7:00

خولی فەڕەنسا - هەفتەی پێنجەم
بۆردۆ × نیس 2:00
مۆناکۆ × ستراسبۆرگ 4:00
دیگۆن × مۆنپیلیە 4:00
ئانجیە × بریست 4:00
نیم ئۆلمپیک × لانس 4:00
لۆریان × لیۆن 6:00
ڕیمس × پاریس سانجێرمان10:00

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕاپۆرتێکی لەسەر لیستی ئەو یاریزانانەی بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە كە یانەكە دەیەوێت دەستبەرداریان بێت

 

یانەی بەرشەلۆنە سێ یاریزانی دەستنیشانکردوە بۆ ئەوەی بەر لە کۆتایی هاتنی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی ئەو یاریزانانە لە یانەكە بڕۆن و بەرشەلۆنەش سود مەند بێت لە پێدانی موچەی كەمتر بە یاریزانەكانی.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕاپۆرتێکی لەسەر لیستی ئەو یاریزانانەی بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە كە یانەكە دەیەوێت دەستبەرداریان بێت.

بەرشە تا ئێستا خۆی ڕزگاركردوە لە چەندین یاریزان كە موچەیەكی زۆری پێدەدان، كە ئەوانیش بریتی بون لە ئیڤان راکیتیچ، ئارتورو ڤیداڵ و نیلسۆن سێمێدۆ و لویس سوارێز.

ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی لەریزی ئەو یاریزانانەی بەرشەلۆنەدایە كە یانەكە دەیەوێت خۆی دەستبەرداری بێت لە مێركاتۆی هاوینەدا، لەگەڵ ئەوەی بەرشەلۆنە بەهۆی زۆری موچەکەیەوە قورسە بتوانێت بە ئاسانی دەستبەرداری ئۆمتیتی بێت.

ڕاڤینیا ناوی دوەمە کە بەرشەلۆنە هەوڵ بدات بەر لە کۆتایی مێرکاتۆ لە بەرشەلۆنە دەریبکات بەهۆی نەبونی متمانەی تەکنیکی لە توانای ئەو یاریزانە لە لایەن راهێنەرەوە.

دواجار برایتوەیتی هێرشبەری دانمارکی لەلیستی ڕەشی بەرشەلۆنەدایە ، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە شکستیهێنا لەسەلماندنی تواناكانی خۆی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە.

ریاڵ مەدرید بە زەحمەت لە ریاڵ بیتسی بردەوە

لەخولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەسەر ریاڵ بیتس بەدەستهێنا.

لەمیانی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی روبەروی یانەی ریاڵ بیتس بوەوە.

هەرچەندە ریاڵ مەدرید لەخولەکی 14 گۆڵی پێشکەوتنی لە رێگەی ڤالڤێردییەوە تۆمارکرد، بەڵام بیتس دوو گۆڵی لەخولەکەکانی 35 و 37 تۆمارکرد و تایمی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پێش بوو.

تایمی دوەم ریاڵ باشتر دەرکەوت و توانی دوو گۆڵ تۆماربکات، گۆڵی یەکەم ئیمیرسۆن بە هەڵە کردی و گۆڵی دوەمیش رامۆس بە لێدانی سزا تۆماریکرد کە شێوازی هەژمارکردنی لێدانە سزاکە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێ پێیانوایە کە دروست نەبوە.

بەوەش ریاڵ مەدرید سێ بە دوو لە بیتسی بردەوەو یەکەم سێ خاڵی لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا مسۆگەرکرد و ئێستا بە دوو یاریی چوار خاڵی کۆکردۆتەوە.

ك-س