ریاڵ مەدرید بە زەحمەت لە ریاڵ بیتسی بردەوە

لەخولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەسەر ریاڵ بیتس بەدەستهێنا.

لەمیانی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی روبەروی یانەی ریاڵ بیتس بوەوە.

هەرچەندە ریاڵ مەدرید لەخولەکی 14 گۆڵی پێشکەوتنی لە رێگەی ڤالڤێردییەوە تۆمارکرد، بەڵام بیتس دوو گۆڵی لەخولەکەکانی 35 و 37 تۆمارکرد و تایمی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە پێش بوو.

تایمی دوەم ریاڵ باشتر دەرکەوت و توانی دوو گۆڵ تۆماربکات، گۆڵی یەکەم ئیمیرسۆن بە هەڵە کردی و گۆڵی دوەمیش رامۆس بە لێدانی سزا تۆماریکرد کە شێوازی هەژمارکردنی لێدانە سزاکە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێ پێیانوایە کە دروست نەبوە.

بەوەش ریاڵ مەدرید سێ بە دوو لە بیتسی بردەوەو یەکەم سێ خاڵی لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا مسۆگەرکرد و ئێستا بە دوو یاریی چوار خاڵی کۆکردۆتەوە.

ك-س

 

چێڵسی نرخی کێپای دیاری کرد

 

یانەی چێڵسی لەندەنی ئامادەیە بە نیوەی ئەو نرخەی پێی کڕیووە لەم هاوینەدا دەستبەرداری کێپا ئەریزابالاگی ئیسپانی و گۆڵچی یانەکەی ببێتە.

کارگێڕی چێڵسی لەسەر داوای فرانک لامپاردی ڕاهێنەر ئیدوارد مێندی گۆڵچییان گواستەوە، ئەمەش پاش ئەوەی ئەو ڕاهێنەرە لاوە لە هەڵە یەک لە دوای یەکەکانی کێپا بێزار دەبێت و دەیەوێت بە گۆڵچییەکی دیکە شوێنەکەی پڕ بکاتەوە.

لەم بارەیەشەوە ڕۆژنامەی مترۆی بەڕیتانای ئاشکرای دەکات، لە ئێستادا ئیدارەی بلوز ئامادەیە دەستبەرداری کێپای 25 ساڵ ببێت تەنانەت ئەگەر بە خواستنیش بێت.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوە دەکات، بەرپرسانی چێڵسی 40 ملیۆن پاوەندیان وەک نرخی فرۆشتنی کێپا دیاری کردووە بۆ هەر یانەیەک دەیەوێت لەم هاوینەدا پەلکێشی ڕیزەکانی بکات، ئەمەش بەم نزیکەی دەکات نیوەی ئەو نرخەی کە دوو وەرز پێش ئێستا یانەی چێڵسی لە یانەی بلباوی کڕی و لەو کاتەدا یانەی چێڵسی 80 ملیۆن یۆرۆی لەو گرێبەستەدا خەرج کرد.

خشتە و كاتی گرنگترین یارییەكانی ئەمرۆ

یارییەكانی خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەوروپا بۆ وەرزی نوێ بەردەوامی هەیە و ئەمرۆ لە خولی ئیسپانیا و ئینگلتەرا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا، چەندین یاریی ئاگرین و بەهێز لە یاریگا جیاوازەكانی ئەو كیشوەرەدا بەڕێوەدەچێت.

خولی ئینگلتەرا - هەفتەی دوەم
ساوسامبتۆن × تۆتنهام 2:00
نیوکاسل × برایتۆن 4:00
چێڵسی × لیڤەرپوڵ 6:30
لیستەر سیتی × بیرنلی 9:00

خولی ئیسپانیا - هەفتەی دوەم
هوێسکا × قادش 5:00
ڕیال بیتس × بەلەدوەلید 7:30
گرانادا × ئەلاڤێس 7:30
ڕیال سۆسیداد × ڕیال مەدرید 10:00

خولی ئیتاڵیا - هەفتەی یەكەم
پارما × ناپۆلی 130
جەنەوا × کرۆتۆنی 4:00
ساسۆلۆ × کالیاری 4:00
یۆڤانتۆس × سامپدۆریا 9:45

خولی ئەڵمانیا - هەفتەی یەكەم
لایپزیگ × ماینز 4:30
ولفسبۆرگ × بایەرلیڤەرکوزن 7:00

خولی فەڕەنسا - هەفتەی چوارەم
نیس × پاریس سانجێرمان 2:00
مۆنپیلیە × ئانجیە 4:00
ستراسبۆرگ × دیگۆن 4:00
میتز × ڕیمس 4:00
بریست × لۆریان 4:00
نانت × سانت ئیتیان 6:00
مارسیلیا × لیل 10:00

karwan

ناوه‌رۆكی گفتووگۆی نێوان سیمیۆنی و سوارێز ئاشكرا بوو

دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی

یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یانه‌ی بارسێلۆنا لویس سوارێز یوڤێنتۆس ئالڤارۆ مۆراتا
به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، لویس سوارێز گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ و له‌ شایسته‌ داراییه‌كانی خۆشبووه‌ و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گه‌یشتۆته‌ رێككه‌وتن، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌ سوارێز و سیمیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه‌.

فابریزیۆ رۆمانۆی په‌یامنێری سكای سپۆرتس ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ فرۆشتنی ئالڤارۆ مۆراتا له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس له‌سه‌رهێڵه‌، له‌گه‌ڵ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ راسته‌وخۆ گواستنه‌وه‌ی لویس سوارێز راده‌گه‌یه‌نن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، رادیۆی كۆپی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی گفتووگۆی كردووه‌ و داوای له‌و یاریزانه‌ كردووه‌ ئه‌گه‌ر بتوانێت مووچه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه‌ و سوارێزیش به‌م داواكارییه‌ رازیبووه‌ و رێككه‌وتن كه‌ تا رۆژی هه‌ینی ته‌واوی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سوارێز له‌ كه‌ته‌لۆنیاوه‌ بۆ مه‌درید ته‌واو بكرێت.

لویس سوارێزی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له‌ هاوینی 2014 له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه‌ روویكرده‌ بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ نازناوێكی چامپیۆنزلیگی برده‌وه‌ و له‌ كۆی 283 یاری 198 گۆڵ و 109 ئاسیستی كرد.

جامی رۆما. نادال ماڵئاوایی کرد و جۆکۆڤیچ بردنەوەى بەدەستهێنا

رافایل نادالی ئیسپانی و ریزبەندی دووەم لەسەر ئاستی جیهان ماڵئاوایی لەجامی رۆما بۆ تێنسی سەرزەوی کرد و جۆکۆڤیچیش بردنەوەی بەدەستهێنا.

لە درێژەی یارییەکانی جامی رۆما بۆ تێنسی سەرزەوی و لە قۆناغی چارەکی کۆتایدا، رافایل نادالی ئیسپانی بەرامبەر شوارتزمانی ئەرجەنتینی یاریی کرد.

نادال بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر یارییەکەی دۆڕاند و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی رۆما بۆ تێنسی سەرزەوی کرد.

لە یارییەکی تردا نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی و پێشەنگی ریزبەندی جیهان بەرامبەر دۆمینیک کویفری ئەڵمانی یاریی کرد و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەی لێبردەوە

karwan