پاش کارتە سورەکە، نەیمار لە یەک شت پەشیمانە

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نیگەرانی خۆی بەرامبەر ئەو رووداوانە پێشاندا کە لە یارییەکەیاندا بەرامبەر مارسیلیا روویدا و پەشیمانی خۆی لە شتێک راگەیاند.

نەیمار لە دوای یارییەکە، دۆڕانیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر و کرانە دەرەوەی لە یارییەکەدا لە تویتێکدا نووسیوویەتی، لەوە پەشیمانم کە دەم و چاوی ئەم بێ عەقڵەم نەشکاندووە، کە مەبەست لێی ئەلڤارۆ گۆنزالێس، بەرگریکاری یانەی مارسیلیایە، کە شەڕ لەنێوان ئەو و نەیماردا روویدا.
ئەستێرە بەرازیلییەکە لە تویتێکی دیکەدا دەڵێت، باشە ڤار دەریخست کە من دوژمنکارانە هەڵسوکەوتم کردووە، ئەوە ئاسانە، ئەی چۆن وێنەی ئەو رەگەزپەرستەم بۆ دێنێت کە پێیگوتم "مەیموونی کوڕی.........."، ئێ منتان سزادا، ئەی ئەو؟
لە دوایین ساتەکانی یارییەکەدا، شەڕ و ئاژاوەیەکی گەورە لەنێوان یاریزانانی پاریس سانجێرمان و مارسیلیادا روویدا، بەو هۆیەوە نەیمار و دوو یاریزانی دیکەی پاریس و دوو یاریزانی مارسیلیا کرانە دەرەوە، بەڵام ناوبژیوان ئەلڤارۆ گۆنزالێسی نەکردە دەرەوە، ئەمەش نەیماری زیاتر توڕەکردووە.
دوای یارییەکە ئاندرێ ڤیلاش بواش، راهێنەری مارسیلیا رەتیکردەوە یاریزانەکەی ئەوەی بە نەیمار گوتبێت.

 

 

ز.س

لیڤەرپوڵ بە زەحمەت سەرکەوتنی بەسەر لیدز یونایتد بەدەستهێنا

لە هەفتەی یەكەمی یارییەكانی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی لێڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی لیدز یونایتدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لێبردەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی 4ی یارییەكەدا محەممد سەڵاح بە لێدوانی سزا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەكەی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 12 جاك هاریسۆن گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی لیدز یونایتد تۆماركرد، لە خولەكی 20ی یاریەیكەدا ڤان دایك گۆڵی دوەم و پێشكەوتنی بۆ لێڤەرپوڵ تۆماركرد، لە خولەكی 30 پاتریك بامفۆرد گۆڵی بەرامبەری بۆ لیدز تۆماركردەوە، دوای سێ خولەك لەم گۆڵە محەممد سەڵاح بە شێوازێكی هونەری زۆر جوان گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی لێڤەرپوڵ تۆماركرد و نیوەی یەكەم بە پێشكەوتنی ڕیدز كۆتایی هات.

لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 66ی یاریەیكەدا ماتیۆ كیلخ گۆڵی بەرامبەرای بۆ لیدز تۆماركردەوە، بەڵام لە خولەكی 88ی یارییەكەدا محمد سەڵاح بە لێدانی سزا گۆڵی چوارەمی بۆ لێڤەرپوڵ تۆماركرد.

karwan

پورتوگال بە دوو گۆڵی رۆناڵدۆ سەرکەوتنی بەسەر سوید بەدەستهێنا

لەخولی نەتەوەکانی ئەوروپا پورتوگال cبە دوو گۆڵی رۆناڵدۆ سەرکەوتنی بەسەر سوید بەدەستهێنا.

لە درێژەی یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا و لەجەولەی دووەمدا لە یاریگا فریندز ئارینا پورتوگال بووە میوانی سوید.

تایمی یەکەم لەوە نزیک بوو هەردوو هەڵبژاردە بە بێ گۆڵ یەکسان بن، بەڵام گرانە دەرەوەی سڤینسۆن یارییەکەی گۆڕی و رۆناڵدۆ گۆڵی یەکەمی بۆ پورتوگال تۆمارکرد.

تایمی دووەم کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی تر گەیشتە سەر گۆڵی سوید و توانی گۆڵی ژمارە 101 لە مێژووی یاریکردنیدا تۆماربکات.

هەڵبژاردەی پورتوگال بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی سویدی بردەوە و بە شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەشی گرتوە.

karwan

یانەی ئەی سی میلان هێشتا لەگەڵ دۆناڕۆمای گۆڵچی نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان

جیانلویجى دۆناڕۆما داواى موچەى ساڵانەى ١٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ میلاندا.

یانەى ئەى سى میلانى ئیتاڵى هێشتا لەگەڵ دۆناڕۆماى گۆڵچى نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى نێوانیان، کە هاوینى داهاتوو تەواودەبێت.

سایتى کاڵچیۆ میرکاتۆى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، مینۆ ڕایۆلاى بەڕێوەبەرى کارەکانى دۆناڕۆما داواى ١٠ ملیۆن یۆرۆ وەک موچەى ساڵانە بۆ گۆڵچییەکە دەکات، لەبەرامبەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ میلاندا.

هەروەها ڕایۆلا سورە لەسەر ئەوەى بەندى مەرجى سزاى هەڵوەشاندنەوە لە گرێبەستەکەدا دابنرێت، کە ئەمەش ڕێگرییەکى ترە لەبەردەم یانەکەدا.

ئاماژەى بەوەش کردووە، میلان ئامادەیە موچەکەى دۆناڕۆما بکات بە شەش ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ چەند پاداشتێک، کە پەیوەندییان بە ژمارە تایبەتیەکانى گۆڵچییەکە و ئامانجەکانى یانەکەوە دەبێت

لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئۆڵۆمپی: ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ لەكاتی دیاری كراوی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆڵۆمپی جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ ساڵی داهاتوو ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و جارێكی تر دواناخرێت.
جان كۆتس به‌ فرانس پرێسی راگه‌یاندووه‌، ساڵی داهاتوو له‌ هه‌ر دۆخێكدا ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یاریه‌كانی ئه‌و بۆنه‌ وه‌رزشیه‌ شكست به‌ كۆڤیدی 19 ده‌هێنن.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆڵۆمپی جه‌ختیشی كرده‌وه‌، له‌ 23 ی ته‌موزی ساڵی داهاتوودا به‌ كۆرۆنا و به‌ بێ كۆرۆنا یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیاد به‌ڕێوه‌ده‌چن.
بڕیاربوو له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیاد له‌ تۆكیۆی ژاپۆن به‌ڕێوه‌بچن به‌ڵام به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دواخران.
پێشتر یوشیرۆ موری سه‌رۆكی لیژنه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ به‌ میدیای فه‌رمی ژاپۆنی وتبوو، ئه‌گه‌ر دۆخی كۆرۆنا وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌، بێ گومان ساڵی داهاتووش یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ناچن.
هاوكات به‌ پێی راپرسییه‌ك زۆرینه‌ی ژاپۆنیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یان دواخستنه‌وه‌ی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆدان.
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه‌ دانراوه‌ ئۆڵۆمپیاد و پارئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 15 هه‌زار وه‌رزشوان كه‌ زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌سیان خاوه‌نی پێداویستی تایبه‌تن، له‌ 42 یاریگای ژاپۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.