بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان شەڕ لەسەر نازناوی چامپیۆنز لیگ دەکەن

ئەمشەو لە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگدا هەردوو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی روبەروی یەک دەبنەوە.

هەردوو یانەکە پێشتر هەردوو نازناوی خول و جامی ناوخۆی وڵاتەکەیان بەدەستهێناوە و ئامانجیان ئەوەیە سێیەم نازناو مسۆگەربکەن.

لەماوەی پێنج ساڵی رابردودا نازناوی چامپیۆنزلیگ ئامانجی سەرەکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بووە و چەندین ئەستێرەی گەورەش لەو پێناوەدا کڕدراوە.

لە بەرامبەردا بایرن میونشن هەوڵ دەدات بۆ جاری شەشەم لە مێژویدا نازناوەکە بەدەست بهێنێت.

بایرن میونشن بەوە ناسراوە کە بە گشتی پارەی کەم لە کرینی یاریزاندا خەرج دەکات و زیاتر پشت بە یاریزانی لاو و تیمی ئەکادیمی دەبەستێت.

لە بەرامبەردا پاریس یەکێکە لەو یانانەی کە پارەیەکی زۆری لە کرینی یاریزان خەرج کردوەو تەنها مباپی و نەیماری بایی 400 ملیۆن یۆرۆ بوە.

ئەمە دەیەم جارە پاریس و بایرن روبەروی یەک دەبنەوە، لەو نۆ جارەی رابردودا بایرن چوار جار براوە بوە و پاریسیش پێنج جار بردنەوەی بەدەستهێناوەو هیچ جارێک یەکسان نەبوون.

ئەم یارییە ئەمشەو کاتژمێر 10ی شەو لە یاریگای دا لوس لە لیشبۆنەی پورتوگال ئەنجام دەدرێت و کۆتایی بە رکابەرییەکانی وەرزی رابردوو دەهێنرێت.

karwan

سیڤییا بووه‌ پاڵه‌وانى یۆرۆلیگ

به‌ بردنه‌وه‌ى له‌ ئینته‌رى ئیتاڵى ، بۆ جارى شه‌شه‌م له‌ مێژوودا یانه‌ى سیڤییاى ئیسپانى بووه‌ پاڵه‌وانى جامى یۆرۆلیگ.

له‌ یارى كۆتایی جامه‌كه‌ كه‌ له‌ وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چوو، سیڤییا توانى ٣-٢ یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌و ببێته‌ پاڵه‌وان .

گۆڵه‌كانى یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى لۆك دی یۆنگى هۆڵه‌ندى (٢ گۆڵ) و دییه‌گۆ كارلۆسى به‌رازیلى تۆماركران و گۆڵه‌كانى ئینته‌ریش له‌ رێگه‌ى لوكاكۆو گۆدینه‌وه‌ نووسرانه‌وه‌ .

ئەمشەو لیۆن و بایرن میونشن روبەڕووی یەک دەبنەوە

لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەمشەو هەردوو یانەی لیۆن و بایرن میونشن روبەروی یەک دەبنەوە.

رکابەرییەکانی چامپیۆنز لیگ پێی ناوەتە قۆناغی پێش کۆتاییەوە و ئەمشەو دواین یاریی ئەو قۆناغە ئەنجام دەدرێت.

بریارە کاتژمێر 10ی شەو لە یاریگای خۆسێ ئالفالادی هەردوو یانەی لیۆنی فەرەنسی و بایرن میونشنی ئەڵمانی بەیەک بگەن.

براوەی ئەم دوو یانەیە راستەوخۆ لە یاریی کۆتایدا و 23ی مانگ بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی یاریی دەکات.

تا ئێستا لیۆن و بایرن هەشت جار روبەروی یەک بونەتەوە، لیۆن دوجار براوە بووە بایرن میونشن چوار جار براوە بووە و دوو جاریش یەکسان بوون.

ك-س

یەکەم هەنگاو بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە بەرشەلۆنە دەستی پێکرد

هەنگاوەکانی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی بەرشەلۆنە دەستی پێکرد و ئیدارەی یانەکە یەکێک لە یاریزانە گەورەکانی ژوری خۆگۆڕینی بۆ رۆیشتن ئاگادارکردۆتەوە.

پاش دیاریکردنی کومان وەک راهێنەری نوێ، بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە دوپاتیکردەوە کە بەشێک لە یاریزانە گەورە و بەناوبانگەکانی ژوری خۆگۆڕین دووردەخرێنەوە بەڵام بە سوپاس و رێزلێنانەوە.

پرۆگرامی ئیلچیرینگتینۆی بەناوبانگی ئیسپانی ئاشکرایکردوە، شەوی رابردوو ئیدارەی بەرشەلۆنە بە یەکێک لە یاریزانان سوارێز و بۆسکێچ و پیکێ و ئالبای وتوە کە دەبێت بڕۆن.

بەرپرسانی ئەو پرۆگرامە تا ئێستا نەیانزانیوە کە ناوی یاریزانەکە کێیە بەڵام سورن لەسەر ئەوەی لەو چوارە دەرناچێت.

رۆناڵد کومانی راهێنەری بەرشەلۆنەش بەهەمان شێوەی ئیدارەی یانەکەی لەکاتی ناساندنیدا باسی لە گۆڕانکاری گەورە کرد لە پێکهاتەکەیاندا.

 

ز.س

 

بەرپرسانی مان سیتی دوورخستنەوەی گواردیۆلا هەڵەیەكی كوشندەیە

ڕۆژنامەى دەیلى مەیڵى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، یانەى مانچستەر سیتى هەڵوێستى خۆى لەگەڵ پیپ گواردیۆلاى ئیسپانى ڕاهێنەرى یانەکەى یەکلاکردووەتەوە و دەیەوێت گرێبەستەکەى نوێبکاتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، مان سیتى پێیوایە دوورخستنەوەى گواردیۆلا کارێکى هەڵەیە و هێشتا دڵنیایە لەوەى ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە کەسێکى گونجاوە بۆ بەرەوپێشبردنى تیپەکەیان.

باسى لەوەش کردووە، گواردیۆلا ١٠ مانگ لە گرێبەستەکەى ماوە، بەڵام سیتى بەجدى گفتوگۆکانى بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى بۆ دواى هاوینى ٢٠٢١ دەستپێکردووە.

هەروەها گواردیۆلاش دەیەوێت لە سیتیدا بمێنێتەوە و سورە لەسەر ئەوەى دووبارە یانەکە بونیادبنێتەوە، دواى ئەوەى لەم وەرزەدا لە قۆناغى چارەکى کۆتایى چامپیۆنز لیگدا کرایەدەرەوە و نازناوى خولى ئینگلتەراشى لەدەستدا.