چامپیۆنزلیگ:ئەمشەو چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێت

جەولەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەردەوام دەبێت و یاریی لوتکە لە نێوان ریاڵ مەدرید و رۆما دەکرێت

ئەمشەو چوار شەممە لە جەولەی یەکەمدا هەشت یاریی تر ئەنجام بدرێت

کاتژمێر 7 و 55 خولەک دوو یاریی ئەنجام دەدرێن ، ئەجاکسی هۆڵەندی میوانداری ئەیاک ئەسینای یۆنانی دەکات

شاختار دۆنیستیکی ئۆکرانیش روبەروی هۆڤینهایمی ئەڵمانی دەبێتەوە

کاتژمێر 10ی شەویش شەش یاریی تر ئەنجام دەدرێن، لە یاریی لوتکەدا ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی سێ وەرزی رابردوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری رۆمای ئیتالی دەکات

مانچستەر سیتی ئینگلیزیش بەرامبەر لیۆنی فەرەنسی یاریی دەکات و بایرن میونشنی ئەڵمانیش دەبێتە میوانی بەنفیکای پورتوگالی

هەرچی یانەی یۆڤانتۆسی پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیتالیایە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ڤالانسیای ئیسپانی یاریی دەکات

 

چوارشەممە 19-9-2018

ئەجاکس – ئەیاک ئەسینا 19:55

شاختار دۆنیستیک – هۆڤینهایم 19:55

بەنفیکا – بایرن میونشن 22:00

مانچستەر سیتی – لیۆن 22:00

ریاڵ مەدرید – رۆما 22:00

ڤکیتۆریا بیلزن – سسکا مۆسکۆ 22:00

ڤالانسیا – یۆڤانتۆس 22:00

یۆنگ بۆیز – مانچستەر یونایتد 22:00

چامپیۆنز لیگ: ئەمشەو دوو یانەی گەورە یاری لوتكە ئەنجام دەدەن

هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و پاریس سانجێرمان یاریی لوتکەی جەولەی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ ئەنجام دەدەن

بریارە سبەی کاتژمێر 10ی شەو یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد میوانداری یانەی پاریس سانجێرمان بکات

هەردوو یانەکە لە خولە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەیان لە پێنج یاریی سەرەتادا بردنەوەیان بەدەستهێناو لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەیانن

یانەی لیڤەرپوڵ وەرزی رابردوو لە یاریی کۆتایدا بە ریاڵ مەدرید دۆراو پاریس سانجێرمانیش بەهەمان شێوە لەسەر دەستی ریاڵ لە قۆناغی شانزە کرایە دەرەوە

ناسر خلێفی خاوەنی پاریس سانجێرمان تەئکیدی کردەوە کە لە مێژوی بەشداریکردنیان لە چامپیۆنز لیگدا روبەروی قورسترین کۆمەڵە بونەتەوە

لای خۆشییەوە یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ باسی لەوە کرد کە ئەستێرەکانی یانەی پاریس سانجێرمان پشوی زیاتریان وەرگرتوەو هەفتەی رابردوو لەخولی وڵاتەکەیان بە بێ نەیمار و مبابی بردنەوەیان بەدەستهێناوە

تەئکیدیشی کردەوە کە ئەگەر ئەمان بە پێکهاتەی یەدەگەوە بەشداریان بکردایە بە یانەی تۆتنهام دەدۆران

کلۆب باسیشی لەوە کرد کە گرنگە بۆ یانەی لیڤەرپوڵ زیاتر لە گۆڵکارێکی هەبێت و پێشیوایە ئاستی محەمەد سەڵاح دانەبەزییوەو ئەو هێشتا یاریزانێکی گرنگە بۆیان.

رۆناڵدۆ بە دوو گۆڵ وەڵامی هەمووانی دایەوە

لەخولی تۆپی پێی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ساسولۆی بردەوەو رۆناڵدۆش خاوەنی هەردوو گۆڵەکە بوو

رکابەرییەکانی خولی ئیتاڵیا پێی ناوەتە هەفتەی چوارەم و یانەی یۆفانتۆس لە یاریگای ئالیانز ستادیۆم میوانداری یانەی ساسولۆی کرد

تایمی یەکەم یۆڤانتۆس باشتر یاریی کرد بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات، تایمی دووەم کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ماوەی 15 خولەکدا و لە خولەکەکانی 50 و 65 دوو گۆڵی تۆمارکرد

هەرچەندە یانەی ساسولۆ گۆڵێکی لە خولەکی 91 لە رێگەی کوما باباکارەوە تۆمارکردەوە، بەڵام ئەو گۆڵە بەس نەبوو بۆ ئەوەی ئەنجامەکە یەکسان بێتەوەو سەرەنجام یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە.

بەوەش یانەی یۆڤانتۆس کۆی خاڵەکانی بۆ 12 خاڵ بەرزکردەوەو بە تەنها لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەدا دەبینرێت

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالیش پاش 27 شوت بۆ یەکەمجار گۆڵی لە خولی ئیتالیا تۆمارکرد دوای ئەوەی لە سێ یاریی رابردودا گۆڵی نەکردبوو.

دیڤیدبێکهام دەیەوێت مێسی بگوازێتەوە خولی ئه‌مریكی

دیڤید بێکھامی ئینگلیزی و ئەستێرەی پێشووی ھەڵبژاردەی ئینگلتەراو یاریزانی پێشووتری یانەی ریاڵ مەدرید و سەرۆکی ئێستای یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی، لیۆنێل مێسی کردۆتەوە ئامانج و دەیەوێت لەداھاتوودا پەلکێشی یانەکە بکات.

بەگوێرەی ھەواڵی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بێکھام بە نیازە دوای تەواو بوونی گرێبەستی مێسی لە بارسێلۆنا راستەوخۆ بیگوازێتەوە یانەکەی خۆی.
لە ھەواڵەکەدا باسی ئەوەش کراوە، بێکھام و مێسی تاوەکو ئێستا سەبارەت بەو بابەتە گفتوگۆیان نەکردووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت گرێبەستیکی گران بەھا بخرێتە بەردەم یاریزانە ئەرجەنتینییەکە.

مێسی لە ٢٠٢١ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە کۆتایی دێت، بەڵام بێکھام دەیەوێت لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەو ئەستێرەیە بگوازێتەوە ئەمریکا.

بڕیاری دروستی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌هێنانی ئینریكی

هەنگاوی درووستی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هێنانی ئینریکی بوو، کە زیاتر لە دە ساڵە یانەی بەرشەلۆنە ستایلێکی جوانی گشتگیری یاریی دروستکردووە، کە هەر ئەوەش ئیسپانیایی کرد بە خاوەنی مۆندیال و یۆرۆ، هەروەها یانەکانی ئەو ڵاتەش دەمێکە دەیانەوێت شێوە یاریی خۆیان هاوشێوەی بیری ئینریکی لێبکەن، کە ڕاستییەکەی ئەم پلانە لەسەر دەستی گواردیۆلا پێی گرت و ئەوەتا پێرێزیش بە هینانی لۆپێتیگی دەیەوێت ببنە خاوەنی ستایلی یاریی بە کۆمەڵ و ئاسانترین پەیامیشە یاریزانەکانی مەتەدۆر جێبەجێی بکەن.
هەورازكاوە