دوو یانەی گەورەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا پۆگبایان دەوێت

پۆگبای فەرەنسی بەتەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ مۆرینیۆی راهێنەری مانچستەر یونایتد تێکچووەو یانەکانی بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆسیش ئامادەن گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابکەن

رۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئاماژە بەوە دەدەن ئیدارەی مانچستەر یونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی یانەکەیان وەستاندوە

ئەوەش پاش ئەوەی پەیوەندییەکانی پۆگبا لەگەڵ مۆرینیۆی راهێنەر بەتەواوی خراپ بووە

رۆژنامەکانی ئینگلتەرا ئاماژە بەوە دەدەن ئیدارەی مان یو دەیەوێت ناکۆکییەکانی نێوان پۆگبا و مۆرینیۆ چارەسەر بکەن پێش ئەوەی گرێبەستێک بۆ بەردەوام بون پێشکەشی پۆگبا بکەن

رۆژنامەی مۆندۆ ئاماژەی بەوەداوە کە ئیدارەی بەرشەلۆنە لە هاویندا راستەوخۆ قسەی لەگەڵ پۆگبا کردوەو ئیدارەی یۆڤانتۆسیش هەوڵ بۆ گەرانەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی دەدات

لای خۆیەوە پۆگبای فەرەنسی باسی لەوە کرد کە ئەو ئێستا دەیەوێت توانای جەستەیی خۆی بەرز بکاتەوەو ئاستی خۆی بگەیەنێتە لوتکە و دواتر داهاتوی خۆی یەکلایی بکاتەوە

یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەشێوەیەكی كاتی درێسی ژمارە 10 ی لە هەڵبژاردەكە لابرد

یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئاشکرایکرد، میسی بریاریداوە لە چەند یاریی داهاتوی هەڵبژاردەکە پشوو وەربگرێت

ئاماژەیان بەوەشداوە کاتی گەرانەوەی میسی بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دیار نییە و یاریزانەکە خۆی بریاری کۆتایی لەسەر گەرانەوەی دەدات

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردۆتەوە، یەکێتیی تۆپی پیی ئەرجەنتین بریاریداوە درێسی ژمارە 10 نەداتە هیچ یاریزانێک تا ئەوکاتەی میسی دەگەرێتەوە

پێشتر ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەدابوو کە میسی بە دڵنیاییەوە بەشداری شەش یاریی دۆستانەی داهاتوی ئەرجەنتین ناکات و دواتر بریاری کۆتایی لەسەر داهاتوی خۆی دەدات.

راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا چه‌ندان یاسای قورسی به‌سه‌ر یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كەی سه‌پاند

لویز ئێنریكی له‌ یه‌كه‌مین كه‌مپی مه‌شق و راهێنان وه‌ك راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا چه‌ندان رێنمایی سه‌یری به‌سه‌ر یاریزانه‌كاندا سه‌پاند و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ هه‌ر یاریزانێك جێبه‌جێی نه‌كات به‌ قورسی سزا ده‌درێت.

لویز ئێنریكی له‌ هاوینی ئه‌مساڵ له‌ شوێنی فێرناندۆ هێرۆ راهێنه‌ری كاتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات جۆلیان لۆپیتیخی 3 رۆژ پێش ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین یارییانه‌ له‌ مۆندیالی 2018 له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌.

لویز ئێنرێكی له‌ ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ یاری داهاتووی به‌رامبه‌ر ئینگلاندا له‌ خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌یه‌ك بگه‌ن.

ئێنریكی له‌ یه‌كه‌مین مه‌شق و راهێناندا ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه‌ی به‌سه‌ر یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا سه‌پاند.

ـ پێویسته‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ ماوه‌ی كاتژمێرێك تا كاتژمێر و نیوێك ماوه‌ی نان خواردنه‌كه‌یان له‌ چێشتخانه‌ ته‌واو بكه‌ن و پێش كاتژمێر 10:30 بچنه‌ نێو جێگای نووستن و بخه‌ون.

ـ هیچ یاریزانێك له‌ دوای نانخواردنی ئێواره‌ و كاتی شه‌وان نابێت مۆبایل و سۆشیاڵ میدیا به‌كاربێنن.

ـ سزایه‌كی قورسی ئه‌و یاریزانانه‌ ده‌درێت كه‌ ماوه‌ی نانخواردنی ئێوارانیان دواده‌خه‌ن و پابه‌ندی رێنماییه‌كان نابن.

ـ ئێنریكی رێگه‌ی له‌ یاریزانه‌كان نه‌گرتووه‌ كه‌ پله‌ی سته‌یشن به‌كارنه‌هێنن، به‌ڵام ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕۆیی تێدا بكه‌ن سزا ده‌درێن.

ـ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌بێت به‌ ته‌واوه‌تی پابه‌ندی كاتی سواربوونی پاس و گه‌یشتن به‌ كاتی مه‌شق و راهێنان بن.

ئەنتوان ئەگریزمان :بەهۆی خۆشەویستیم بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید یانەی بەرشەلۆنەم رەتكردەوە

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی، ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید دەڵێت "کاتێک هەست بە خۆشەویستی دەکەین لە ماڵی خۆتدا، ناتەوێت بچیت بۆ هیچ شوێنێکی تر، هەر بۆیە پەیوەندیم بە بەرشەلۆنەوە نەکرد".

گریزمان ئاماژە بەوە دەکات، لە ئەتلەتیکۆ مەدریددا هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی و ئاسودەیی بکات و دەڵێت "هەردەم دەوترێت قورسە بەرشەلۆنە رەتبکرێتەوە، بەڵام من کردم، چونکە لە یانەکەمدا هەست بە ئاسودەی دەکەم و دەمەوێت لێرە شتی مەزن بەدەستبهێنم".

گریزمانی ٢٧ ساڵ، لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ یانەکەی نازناوی خولی ئەوروپای بەدەستهێنا و بە باشترین یاریزانی خولەکەش هەڵبژێردرا، ئەمە بێجگە لەوەی جامی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیای لەگەڵ فەڕەنسا بەرزکردەوە.

ئەنتوان گریزمان : دوورخستنەوەم لەلیستی باشترین یاریزانی جیھان شەرمەزاریە بۆ فیفا

 

ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ھەڵبژاردەی فەرەنسا دەڵێت ، زۆرم پێ سەیرە لە پێشبڕکێی باشترین یاریزانی جیھان دوور خراومەتەوە .

لەمیانەی لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی گریزمان رایگەیاند : دوور خستنەوەم لە لیستی کۆتایی باشترین یاریزانی جیھان کارێکی سەیر بوو , وابزانم ئەمە شەرمەزاری و ئابڕووچوونە بۆ فیفا .

ھەروەھا گوتیشی : ئەو خەڵاتە لەلایەن فیفا پێشکەش دەکرێت و پاڵەوانیەتی جامی جیھانی لەلایەن فیفا رێکدەخرێت و فەرەنسا جامەکەی بەدەستھێناوە , نەبوونی ھیچ یاریزانێکی فەرەنسی لە لیستی کۆتایی کارێکی زۆر بێ مانایە .

گریزمان راشیگەیاند : ئەگەر نەبوومە باشترین یاریزانی جیھانیش ئەوا ھەموو کەس دەزانێت بەھۆی نادادپەروەری بووە , بەڵام خەڵک دەزانن من نازناوەکانم بەدەست ھێناوە و رۆلم ھەبووە لەگەڵ یانەکەم و ھەڵبژاردەکەم لە بەدەستھێنانی ئەو نازناوانە .

چەند رۆژێک لەمەوبەر فیفا لیستی کۆتایی باشترین یاریزانی جیھانی راگەیاند کە پێکھاتبوون لە رۆنالدۆ و مۆدریچ و محەمەد سەڵاح , دوای بڵاوکردنەوەی ناوەکانیش بەرپرسانی فیفا رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بوونەوە بە ھۆی دوور خستنەوەی گریزمان و میسی لە لیستی کۆتایی و چاودێرانی وەرزشی دەڵێن گریزمان لەھەمووان زیاتر شایەنی ئەوەیە خەڵاتەکەی پێبدرێت چونکە ئەم ساڵ سێ نازناوی گرنگی بەدەستھێناوە .