دوای سێ جەولەیاریكردن بزانە ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی خولی ئیسپانیا چۆنە

له‌دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌م له‌خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیادا ، ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی به‌شداربووی خول له‌م وه‌رزه‌ی لالیگادا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌ :

 

1- بارسێلۆنا 9 خاڵ
2- ریال مه‌درید 9 خاڵ
3- سێڵتاڤیگۆ 7 خاڵ
4- لیڤانتی 4 خاڵ
5- سێڤیا 4 خاڵ
6- بلباو 4 خاڵ
7- ئیسپانیۆل 4 خاڵ
8- ریاڵ سۆسیداد 4 خاڵ
9-خیتافی 4 خاڵ
10- ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید 4 خاڵ
11- گیرۆنا 4 خاڵ
12- ئالاڤێس 4 خاڵ
13- ریال بێتس 4 خال
14- هۆیسكا 4 خاڵ
15- ئیبار 3 خاڵ
16- ڤه‌له‌د وه‌لید 2 خاڵ
17- ڤاڵنسیا 2 خاڵ
18 - ڤیاریال 1 خاڵ
19- لیگانێس 1 خاڵ
20 - ڤالیكانۆ 0 خاڵ

ئاگاداری مۆرینهۆ زیندانی دەكرێت ؟

خۆزێ مۆرینهۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كێشه‌ی خۆدزینه‌وه‌ له‌ باجدان
مۆرینهۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانیكرانی بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌سه‌ره‌.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌ مۆرینهۆ به‌تۆمه‌تی خۆ دزینه‌وه‌ له‌ باجدان ئه‌و كاته‌ی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بووه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانیكردنی كه‌وتۆته‌ سه‌ر.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ تۆمه‌ته‌كه‌ی مۆرینهۆ بۆ ساڵانی 2011 و 2012 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌م راهێنه‌ره‌ پێویسته‌ هاوشێوه‌ی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی ئیسپانیا رێكبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پاره‌ خۆی له‌ زیندانی رزگار بكات.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مۆرینهۆ هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌ باره‌ی زیندانیكردن له‌سه‌ره‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ بریتانیاییه‌كه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه‌ له‌ بریتانیاش كه‌یسێكی له‌مجۆره‌ بۆ راهێنه‌ره‌ پورتوگالییه‌كه‌ی مان یونایتد بكرێته‌وه‌.

ژیانی رۆناڵدۆ لە مەترسیدایە

کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی هەست دەکات ژیانی خۆی وئەندامی خێزانەکەی لە مەترسیدایە، بۆیە داوای پاسەوانی زیاتری لە یانەکەی کردووە.

رۆژنامەی کۆرێری دی تۆرینۆی ئیتالی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵد هەست دەکات بەپێی پێویست ژیانی نەپارێزراوە و هەست بە هەبوونی مەترسی لەسەر ئەندامانی خێزانەکەی دەکات، بۆیە داوای گرتنەبەری رێکاری توندتری لە یانەکەی کردووە، تەنانەت کریس لە ماڵەکەی لە کران مادری لە شاری تۆرین ئاسوودە نییە و هەست دەکات بەپێی پێویست ناپارێزرێت.

رۆژنامە ئیتالییەکە ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ داوای دابینکردنی چەند پاسەوانێکی تایبەتی بۆ پاراستنی جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی و منداڵەکانی کردووە، داوای چەند پاسەوەیکی تایبەتیشی کردووە بۆ پارساتنی ئاسایشی ماڵەکەی و داوای پاسەوانی تایبەتی بۆ خۆیشی کردووە، بۆ ئەوەی دۆن بچێتە هەر شوێنێک ئەو پاسەوانانە لەگەڵی بن.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەوەتەی ئەم هاوینە بەرامبەر 117 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدرید گواستراوەتەوە یۆڤێنتۆس، تاکو ئێستا نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بۆ بیانکۆنێری تۆمار بکات

تیروپشکى جامى جیهانى یانەکان راکێشرا 

 

یەکێتى تۆپى پێى جیهان تیروپشکى جامى جیهانى یانەکانى بۆ ساڵى ٢٠١٨ راکێشرا، کە بڕیارە مانگى کانوونى یەکەمى داهاتوو لە ئیمارات بەڕێوەبچێت و یەکەم یارى جامەکەش لە ١٢ى ئەو مانگەدا لە نێوان هەردوو یانەى عەینى ئیماراتى و ویلینگتۆنى نیوزلەندیدا ئەنجام دەدرێت.

هەر بەپێى تیروپشکەکە، یەکەم یارى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى هەڵگرى نازناوەکە و پاڵەوانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، لە ١٩ى هەمان مانگدا بەرامبەر براوەى یانەى گوادالاخاراى مەکسیکى و پاڵەوانى ئاسیادا دەبێت.

یارى کۆتایى و دیاریکردنى پلەى سێیەمى جامەکەش لە ٢٢ى کانوونى یەکەمدا دەبێت و لە ئێستاشدا لە کۆى حەوت یانەى بەشداربووى جامەکە تەنیا ناسنامەى چوار یانەیان یەکلابووەتەوە، کە ئەوانیش ریاڵ مەدرید و عەین و ویلینگتۆن و گوادالاخاران.

خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە هەشت گۆڵ پێشوازی لە هوێسکای تازە میوانی خولەكە كرد

لە هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا،یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی هوێسکای کرد.

یاریەکەش بە هەشت گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتایهات،گۆڵەکانی بەرشەلۆنە میسی دوو گۆڵ و سوارێز دوو گۆڵ و دیمبلی و راکیتیچ و ئەلبا و بۆلیدۆ بە هەڵە لە خۆیان تۆماریان کرد،گۆڵەکانی هوێسکا هێرناندێز و گایار تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامە،بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ڕیال مەدرید و هوێسکاش بە ٤ خاڵ لە پلەی دوانزەدا دەبینرێت.