لە پاڵاوتنەکانی خولی یانە پاڵەوانەکاندا، بەنفیکا لە پاوک سالۆنیکای بردەوە و شانبەشانی ئایندهۆڤن سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان بەدەستهێنا.
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەنفیکای پورتوگالی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، رووبەڕووی پاوک سالۆنیکای یۆنانی بووەوە، کە لە یاری چووندا بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون.
بەنفیکا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و گۆڵەکانیشی لە خولەکەکانی ٢٠ و ٢٦ و ٣٩ و ٤٩دا لەلایەن ڤێرا و سالڤیۆ دوو گۆڵ و ئەلفۆنسۆوە تۆمارکرد و تاکە گۆڵەکەی پاوک سالۆنیکاش بریۆڤیچ لە خولەکی ١٣دا تۆماریکرد.
بەم ئەنجامەش، بەنفیکا شانبەشانی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی نوێی خولەکە بەدەستهێنا، کە یانە هۆڵەندیەکەش بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە باتی بۆریسۆڤی بیلاڕوسی بردەوە