ناوی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا بڵاوکرایەوە

 

سایتى فەرمى یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا ناوى ئەو سێ یاریزانەى ئاشکراکرد، کە پاڵێوراون بۆ خەڵاتى باشترین یاریزانى ئەوروپا، ئەوانیش بریتین لە رۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یۆڤانتۆس و سەڵاحى میسڕى هێرشبەرى لیڤەرپوڵ و مۆدریچى یاریزانى هێڵى ناوەندى ریاڵ مەدرید.

یەکێتییەکە روونیکردووەتەوە، لە ٣٠ى مانگدا و لە کاتى راکێشانى تیروپشکى قۆناغى کۆمەڵەکانى وەرزى نوێى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، لەگەڵ خەڵاتى باشترین کچە یاریزانى ئەوروپا و باشترینەکانى وەرزى رابردووى چامپیۆنز لیگ، ناسنامەى باشترین یاریزانى ئەوروپاش ئاشکرا دەکات.

ساڵانە یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا باشترین یاریزانى سەر بە یەکێتییەکەى دیارى دەکات بێ گوێدانە رەچەڵەکى یاریزانەکە، لەسەر ئەو ئاستەى لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانى ناوخۆیى و کیشوەرى و نێودەوڵەتیدا ئەنجامى دەدات.

لەیەكەم یاری خۆیدا یانەی بەرشەلۆنە سەركەوتنی بەدەستهێنا

لەخولی تۆپی پێی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئالاڤێس بەدەستهینا

رکابەرییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا دەستی پێکرد و یانەی بەرشەلۆنە لە کامپ نو میوانداری ئالاڤێسی کرد

تایمی یەکەم هەردولا بە بێ گۆڵ یەکسان بون تایمی دووەم بەرشەلۆنە بەتەواوی کۆنترۆلی یاریگای گرتە دەست و توانی سێ گۆڵ تۆماربکات

لیۆنێل میسی دوو گۆڵ و کۆتینیۆش گۆڵەکەی تری تۆمارکرد لیۆمێسی توانی گۆڵی ژمارە 6000لە مێژووی بەرشەلۆنە تۆماربكات.

بەوەش یانەی بەرشەلۆنە لەیەکەم هەفتەی خولی ئیسپانیا توانی بردنەوە بەدەست بهێنێت و سێ خاڵی کۆکردەوە.

ماوریسۆ ساری :دڵنیایی دەداتەهاندەرانی یانەكەی

پێش روبەروبونەوەی یانەی ئارسناڵ لەخولی ئینگلتەرا ماوریسۆ ساری راهێنەری چێلسی بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد

ساری تەئکیدی کردەوە کە لە 10 رۆژی رابردودا دوو جار قسەی لەگەڵ هازارد کردوەو بەهیچ شێوەیەک باسی رۆیشتنی نەکردوە لە یانەی چێڵسی

وتیشی: بەهەموو پێوەرێک ئەم وەرزەش هازارد لەگەڵ یانەی چێڵسی بەردەوام دەبێت لە یاریکردن

ئاماژەی بەوەشدا کە ئۆنای ئیمری راهێنەرێکی بەتوانایە و پێشتریش سێ جار نازناوی یۆرۆلیگی بردۆتەوە

ماوریسۆ دوپاتیکردەوە کە ئێستا مانچستەر سیتی باشترین یانەی ئینگلتەرایە و پێویستە بۆ بردنەوە لەسەدا 101ی توانای خۆیان خەرج بکەن

 

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئەم وەرزەی راهێنەری یانەی هەولێر دوورخرایەوە

یانەی هەولێر عەلی وەهابی راهێنەری یانەکەی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.
دوای کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، یانەکە بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی عەلی وەهابی راهێنەر لە ئەرکەکەی، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی خولی پلەیەکی عێراق بۆ گەیشتن بە خولی نایابی عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، عومەر مەجید ڕاهێنەری پێشووی یانەكە بکرێتە راهێنەری و ئامادەكاری دەست پێبكات بۆ یارییە چارەنووس سازەكەی بە بەرامبەر یانەی دیفاع مەدنی لە گەڕی کۆتایی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە خولی نایابی عێراق.

دی برۆین سێ مانگ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە

یانەی مانچستەر سیتی بە فەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی کیڤن دی برۆینی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەکەی ئاشکراکرد کە سێ مانگە

دی برۆین لە مەشق و راهێنانەکانی مانچستەر سیتی توشی پێکان بوو لە ئەژنۆیدا و دەستبەجێ رەوانەی شاری بەرشەلۆنە کرا بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ورد

پزیشکەکانی یانەی مانچستەر سیتی تەئکیدیان کردەوە کە پێکانەکەی دی برۆین قورسە و لانی کەم سێ مانگ لە یاریکردن دوریدەخاتەوە

ئەو پێکانەی دی برۆین هەمان ئەو پێکانەیە کە ناوبراو لە ساڵی 2016 دوچاری هاتبوو

پزیشکەکانی مانچستەر سیتی ئاماژەیان بەوەشداوە کە پێکانەکەی دی برۆین پێویستی بە نەشتەرگەریی نیە بەڵام دەبێت ماوەی سێ مانگ چارەسەر وەربگرێت.