یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا نازناوی جامی سوپەری ئەوروپای بەدەستهێنا

لەمیانی یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی سوپەری ئەوروپا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆڵەی خۆی لە یانەی ریال مەدرید كردەوە و بە ئەنجامی (4 – 2) سەركەوتنی تۆماركرد".

لەخولەكی (1) دیگۆ كۆستا گۆڵی یەكەمی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی تۆماركرد ، بەڵام كەریم بنزیمە ئەنجامەكەی بۆ مێرنگی راست كردەوە و سێرجیۆ رامۆسیش بە لێدانی سزا گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد".

لەخولەكی (80) دیگۆ كۆستا گۆڵی یەكسانبوونی بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆماركرد ، لەكاتی زیادكراویشدا یانەی ئەتلەتیكۆ لەرێگای یاریزانان (ساول نیگوێز و كوكی) دوو گۆڵیان تۆماركرد و بە ئەنجامی (4 – 2) سەركەوتنیان بەدەستهێنا".

بەم ئەنجامەش یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆ جاری سێیەم لەمێژوودا بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا".

مەدرید بەبێ‌ رۆناڵدۆ و كریستیانۆی بێ‌ شاهانە

یاری تۆپی پێ‌ هاوبەشە لە نێوان 11 یاریزان لە مەیدانی یارییدا، یاریزانانی سەر كورسی یەدەگیش تەواوكەری پێكهاتەی سەرەكین، راهێنەری سەركەوتوو دەڵێت:11 یاریزانی لێهاتووم پێ بدە تاكو ئەنجامی باشت پێ بدەم، هاندرانی یانەی ریال مەدرید و یاریزان كریستیانۆ هەر یەكە بەشێوازێك پێشبینی و گفتووگۆ لە سەر رۆیشتن و لێك جیابونەوەی ریال و رۆنالدۆ دەكەن.

بەشێك پێیانوایە یانەی ریال مەدرید بەبێ‌ كریستیانۆ ناتوانی بەئاستێكی باش و سەركەوتوو دەركەوت و تووشی شكەستخواردن دەبێت.

بەشێكی تر بەبیرو هزرو فەلەسەفەی تۆپی پێ‌ تێرامانی داهاتووی یانەی ریال مەدرید دەكەن و دەڵێن: یانەی ریال مەدرید لە تواناو بەهێزی و گەورەیی خۆی ئاسیای دەبێت، لە سەر مێژووی خۆی ناوەستێ‌ و بەردەوام دەبێ، مێژووی ریال مەدرید زۆر بەگەورەتر و بەهێزتر دەزانن كە بەیاریزانێك و دووان بلەرزێت و بێهێزبێت.

ئەمانە شرۆڤەی هەندێ‌ لە شارەزا و لێزانەكانی تۆپی پێشە نەك بەتەنها جەماوەرو هاندەرانی یانەی شاهانە و كریستیانۆ.

راستە یاریزان كریستیانۆ یەكێكە لە باشترین گۆڵكار و هێرشبەرانی جیهان، خاوەنی كۆمەلێك ریكۆردی تایبەت بەخۆیەتی و یاریزانێكی ئەستێرەو مەترسیدارە، بەڵام یانەی ریال مەدرید خاوەن چەند یاریزانێكی لێهاتوو و ئەستێرە بووە و رۆلی كاریگەرو سەرەكیان هەبووە لە بەدەستهێنانی نازناوەكان.

رامۆس وەك سه‌ركرده‌ و گۆڵكارێكی رزگاركەر و زیرەك لە یارییە چارەنووسسازەكان، هۆكاری سەركەوتن و نازناوەكانی یانەی قەڵای مەدرید بووە، ڤاران له‌ دڵی به‌رگری لە دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام و دوور لە مەترسییەكانی هێرشبەرانی ترسناك و ركابەر، جێگای دیار و بەرچاوە هه‌بووه‌، مارسێلۆ لە باڵی چەپ بەجولەی شەپۆلاوی و برینی یاریزانان و دروستكردنی هێرشەكانی پێچەوانە، بەردەوام جێگای مەترسی بووە لە پێدانی تۆپ بەیاریزانانی نێو هێڵی 18 یاردە بەتایبەت بە رۆناڵدۆ، كارڤاخاڵ بەرگریكارێكی هێرشبەرانەی باڵی راست و خاوەن دروستكردنی بێهێزی و لاوازی یانەكانی ركابەر بووە، لە پێدانی تۆپ بە یاریزانی نێو هێڵی سزا هاوشێوەی مارسێلۆ بووە.

هەر سێ‌ یاریزانی ناوەراست مۆدرێج، كرۆس، كاسیمێرۆ، بەهێزی و توانی یەكەمی یانەی ریال مەدرید ناویان دەهێت، مۆدرێج وەك ئەندازیارێكی جوانی نەخشەساز بۆ دروستكردنی یاری و ترسناك لە ناوەراست، هاوكارێكی تەواوی كریستیانۆ و تەواوكەری بەهێزی ریال بووە، كرۆس و كاسیمێرۆ دووانەی بەهێز و بەتوانا لە پركردنەوەی هێڵی ناوەراست و بەستنەوەی هەردوو هێڵی هێرشبەرو بەرگری پێكەوە، كاسیمێرۆ بەهێزی بەرگریكارانە و چاودێری یاریزانانی ئەستێرە، كرۆس بە بەرگریكردنێكی جوان و بەهێزێكی هێرشبەرانەو ترسناك لە وەشاندنی تۆپ و هەژاندنی تۆری گۆڵ، بەشی خۆی بەركەوتووە، كیلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی یانەی شاهانە لە پارێزگاری كردن و پاراستنی هێمنانەی گۆڵی یانەی ریال مەدرید دەست، پەنجەكانی لە ئاست و توانای هونەری كەم ناكرێتەوە، جولە و شێوازی یاریكردنی یاریزانان گاریس به‌یل و بنزیما و ئەسینیسۆ و لۆكاس فاسكێز، رۆڵی كاریگەریان كەمتر نەبووە لە هێچێك لەو یاریزانانەی دیكە بە كریستیانۆ رۆناڵدۆشەوە بە تایبەت یاریزان به‌یل، یاری كۆتایەكانیش ئەو راستییە دەسەڵمێنێت بۆ یاریزان رامۆس و بێ

یانەی ریال مەدرید بەبێ‌ كریستیانۆ ناكەویت، یانەیەكی گەورەو بەهێزە، نەبوونی رۆناڵدۆی ئەوەندەی پێوە دیار نابێت، بەپێچەوانەوە كریستیانۆ ناتوانی سەركەوتوو بیت بەبێ‌ ریال مەدرید، لە ریال مەدرید تەواوی یاریزانان لەهاوكاری كریستیانۆ بوون و شێوازی یاری ریال مەدریدیش ئەوەی دەخواست.

نووسینی: جەلال سەعید

یوفا ١١ گۆڵی بۆ خەڵاتی جوانترین گۆڵی وەرز دەستنیشانكرد

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە سایتی فەرمی خۆیدا، بە هاوکاری چاودێرە هونەریەکانی یەکێتییەکەی لیستی ئەو گۆڵانەی بڵاوکردەوە، کە لە نێوانیاندا جواترین گۆڵی وەرزی رابردووی تێدا هەڵدەبژێردرێت، کە ١١ گۆڵە.

یەکێتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، گۆڵە پاڵێوراوەکان ئەو گۆڵانەن کە لە ماوەی ١٢ مانگی رابردوودا لە پاڵاوتن و پاڵەوانێتییەکانی یەکێتییەکەیاندا تۆمارکراون.

یەکێک لە گۆڵە پاڵێوراوەکان، گۆڵەكەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پێشووی ریاڵ مەدرید و ئێستای یۆڤانتۆسە، کە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی رابردوو لە یۆڤانتۆسی تۆمارکرد.

دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ گۆڵە پاڵێوراوەکان، لە ٢٧ی مانگدا جوانترین گۆڵی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت، جوانترین گۆڵی ٢٠١٧ش گۆڵەکەی ماریۆ ماندزۆکیچی کرواتی هێرشبەری یۆڤانتۆس بوو، کە لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگدا لە ریاڵ مدریدی تۆمارکرد.

 

ئەمرۆ یاری كۆتایی سوپەری ئەوروپا ئەنجام دەدرێت

بریارە ئەمرۆ لەیاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی سوپەری یانەكانی ئەوروپا هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (10:00)ـی شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (لی كوك ئەرێنا) لەوڵاتی ئیستوانیا بەرێوەدەچێت".

یانەی ریال مەدرید وەك پاڵەوانی وەرزی رابردوی چامپیۆنس لیگ بەشداری دەكات ، ئەتلەتیكۆ مەدریدیش بەسیفەتی پاڵەوانی جامی یۆرۆلیگ دێتە نێو ركابەرییەكان".

لەریزی یانەی ریال مەدرید تەنها لوكا مۆدریچ لەیارییەكە بێ بەش دەبێت ئەویش بەهۆی ئەو پشووەی كە لۆپیتیگی بە یاریزانەكەیداوە".

لیۆنێل میسى بە بردنەوەى ٣٣ نازناوى جامى سوپەرى ئیسپانیا ژمارەیەکى پێوانەیى لەگەڵ بەرشەلۆنە تۆمارکرد

دواى ئەوەى بەرشەلۆنە لە جامى سوپەرى ئیسپانیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سیڤیلیەى بردەوە و نازناوەکەى بەدەستهێنا، لیۆنێل میسى ژمارەى نازناوەکانى لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە بۆ ٣٣ نازناو بەرزکردەوە، ئەمە بێجگە لەوەى ٣٥ نازناوى لە کاروانى وەرزشى خۆیدا بەدەستهێناوە.

بەمەش میسى کەوتە پێش ئەندرێس ئینێستاى هاوکارى پێشووى، کە ئەمەیش ٣٢ نازناوى لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە و بەم دواییانە پەیوەندى بە خولى ژاپۆنییەوە کرد.

میسى نۆ لالیگا و چوار چامپیۆنز لیگ و سێ جامى جیهانى یانەکان و شەش جامى شا و سێ جامى سوپەرى ئەوروپا و هەشت جامى سوپەرى ئیسپانیاى بەدەستهێناوە لەگەڵ بەرشەلۆنەدا.

میسى تاکە یاریزانە هەشت جار جامى سوپەرى ئیسپانیاى بەدەستهێنابێت و لە ١٨ یاریدا ١٣ گۆڵى تۆمارکردووە و تاکە پاڵەوانێتیشە وەک کاپتن جامەکەى بەرزکردبێتەوە.