گۆمێز لە یانەی بەرشەلۆنە مەعاناتێكی زۆری هەیە

ئەندرێ گۆمێزی یاریزانی پورتوگالی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرای كرد، معاناتێكی زۆری لە یانەكەیدا هەیە تا ئەو رادەیەی بیری لەوە كردووەتەوە خۆی لە ماڵەوە گۆشەگیر بكات و چاوی بەهیچ كەسێك نەكەوێ.

گۆمێز لە هاوینی 2016 لە یانەی ڤالێنسیای ئیسپانییەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە كرد، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستێكی شایستە لەگەڵ یانەكەی پێشكەش بكات و ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی بەردەوام رووبەڕووی رەخنەی هاندەران ببێتەوە و لەچەندان بۆنە و یاریشدا فیكەی ناڕەزایی بۆ لێ بدرێ.

گۆمێز لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كۆواری (بانینكا) رایگەیاند: ئێستا وای لێهاتووە بەر دوو یان رۆژێك لە ئەنجامدانی یارییەكان دڵەڕاوكێ بمگرێ و هەمیشە بیر لە رەخنە و فیكەی ناڕەزاییەكانی هاندەران بكەمەوە، بەڵام لە كاتی مەشق و راهێنانەكاندا لەگەڵ هاوڕێكانم كەمێك باشترم.

زیاتر گوتی: هەمیشە بیر لە شتی خراپ دەكەمەوە و لە تەنگژەدام، ئەمە سەرەڕای ئەوەی سەرجەم هاوڕێكانم لە یانەی بەرشەلۆنە پشتگیریم دەكەن و هاوكار و پاڵپشتمن.

گۆمێز هەروەها رایگەیاند: هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەكەم لە ماڵەوە خۆم گۆشەگیر و حەپس بكەم و چاوم بە هیچ كەسێك نەكەوێ، هەروەها نامەوێ قسە لەگەڵ هیچ یاریزان و هاوڕێیەكیشم بكەم، چونكە خۆم بە شەرمەزار دەزانم.

لە كۆتاییدا ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی پورتوگال رایگەیاند: وام لێهاتووە لە چوونە دەرەوە و گەڕان لەنێو شەقامەكانی بەرشەلۆنە بترسم و نامەوێ چاوم بە هیچ كەسێك بكەوێ، بەڕاستی ئەوەی زیاتر بێزارم دەكات ئەوەیە كە دەڵێن دەتوانێ باشتر یاری بكەیت، خۆشم پرسیار لەخۆم دەكەم بۆچی ناتوانم ئەمە بكەم.

بەڕێوەبەرە نوێیەكەی لیڤاندۆفیسكی لە ریال مەدرید نزیك دەبێتەوە

رۆبەرت لیڤاندۆفیسكی هێرشبەری پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی تاڕادەیەكی زۆر لە گواستنەوەی بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا نزیك بووەتەوە.

لیڤاندۆفیسكی لەلای یانەی ریال مەدرید بە گرێبەستی خەونەكان دادەنرێ بەهۆی دابەزینی ئاستی ئەم دواییەی كەریم بەنزیمای هێرشبەی فڕەنسی و رۆیشتنی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە هاوینی رابردوودا.

پینی زاهاڤی بەڕێوەبەرە نوێیەكەی كارەكانی لیڤاندۆفیسكی كە پەیوەندییەكی بەتینی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید هەیە، ئاشكرای كردووە، كارەكانی یەكەمی برێتی دەبێت لە نزیكبوونەوەی ئەو هێرشبەرە لە یانەی شاهانە.

لە ماوەی رابردوو چەندان گەورە یانەی ئەوروپا هەوڵیان دابوو لە لیڤاندۆفیسكی نزیك ببنەوە لەسەرووی هەمووشیانەوە یانەی ریال مەدرید كە بڕیاریداوە لە ئێستاوە كار بكات تا كاپتن و هێرشبەرەكەی هەڵبژاردەی پۆڵەندا رازی بكات هاوینی داهاتوو گرێبەستیان لەگەڵ ئیمزا بكات.

لای خۆشییەوە بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن رازی بوونە لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری لیڤاندۆفیسكی بن بۆ یانەی ریال مەدرید، بەتایبەت كە یانەكە پلانی داڕشتووە تیپەكەی نوێ بكاتەوە و گرێبەست لەگەڵ یاریزانانی لاو ئیمزا بكات.

میلان بەنیازە گرێبەستی راهێنەرەكەی درێژ بكاتەوە

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەنیازە گرێبەستی راهێنەرە لاوەكەی گینارۆ گاتوزۆ تا ساڵی 2020 درێژ بكاتەوە.

ماڵپەڕی (توتو میركاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: كارگێڕی یانەی میلان دڵخۆشە بە بەرزبوونەوەی ئاستی تیپەكەیان بەسەركردایەتی گاتوزۆ و بەو هۆیەشەوە كار لەسەر ئەوە دەكەن گرێبەستەكەی بۆ دوو ساڵی تر درێژ بكەنەوە.

گاتوزۆ كاری راهێنەرایەتی تیپی لاوانی یانەی میلانی دەكرد، بەڵام لە كۆتای ساڵی رابردوو لە شوێنی فینشینزۆ مۆنتێلای ئەركی راهێنەرایەتی تیپی یەكەمی پێدرا.

هەرچەندە گاتوزۆ لە یارییەكانی سەرەتادا لەگەڵ تیپەكەی سەركەوتوو نەبوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات توانی ئاستی تیپەكەی بەرز بكاتەوە و لە 5 یاری رابردووشدا لە خولی ئیتاڵیا هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە و 3 سەركەوتن و 2 یەكسانبوونی بەدەستهێناوە.

یانەی میلان لە دوایین یارییدا پێرێ شەموو لە گەڕی 24ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا بە 4 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی سپالی بردبووەوە، یانەكە ئێستا بەكۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی یانەكان دێت.

نرخى فڕۆكە تایبەتییەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشكرا كرا

فڕۆكە تایبەتییەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە گرانترین فڕۆكە دادەنرێ لە رووی نرخەوە بە بەراورد لەگەڵ فڕۆكەی سەرجەم یاریزانانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیهان.

رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: نرخی فڕۆكە تایبەتییەكەی رۆناڵدۆ 32 ملیۆن یۆرۆیە و لە ریزبەندی یەكەمی گرانترین فڕۆكەی یاریزانانی تۆپی پێیە لەسەر ئاستی جیهان.

دووەم گرانترین فڕۆكەی یاریزانان فڕۆكە تایبەتییەكەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە دێت كە نرخەكەی 28 ملیۆن یۆرۆیە، دواتریش فڕۆكە تایبەتییەكەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی سوێدی و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دێت كە نرخەكەی بە 24 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە.

فڕۆكە تایبەتییەكەی رۆناڵدۆ شوێنی 18 كەس دەبێتەوە و لە هەر سەعاتێكدا 975 كیلۆمەتر دەبڕێت، فڕۆكەكە دەتوانێ 2950 كیلۆگرام هەڵبگرێ و هەروەها دەشتوانێ بەیەكجار 11 هەزار كیلۆمەتر بفڕێت.

هەر گەشتێكی رۆناڵدۆ بەو فڕۆكە تایبەتییە 6 هەزار یۆڕۆی تێ دەچێ بەهۆی ئەوەی خەرجی و نرخی فڕۆكەكە گرانە.