لێدوانى ڤیدال دواى ناساندنى وەک یاریزانى بەرشەلۆنە

ئەرتورۆ ڤیدال رایگەیاند لە ئێستاوە رکابەرى هەموو ئەو یانانەیە بەرامبەر بەرشەلۆنە یارى دەکەن و هیواداریشە بتوانێت یارمەتى میسى بدات.

ئەرتورۆ ڤیدالى چیللى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وەک یاریزانى بەرشەلۆنە رایگەیاند، پەیوەندیکردنى بە یانە کەتەلۆنیەکەوە گەورەترین تەحەدییە لە کاروانى وەرزشى خۆیدا.

ڤیدال دەڵێت "پەیوەندیکردنم بە بەرشەلۆنەوە هەنگاوێکى زۆر گەورەترە لە یاریکردن بۆ بایرن میونشن، چونکە باشترین یانەیە لە جیهاندا و هیوادارم هاوکارى بکەم لە بردنەوەى نازناوەکاندا".

یاریزانە چیللیەکە رەتیدەکاتەوە قسە لەسەر دوژمنایەتیە کۆنەکەى لەگەڵ ریاڵ مەدرید بکات و تەنیا دەڵێت لە ئێستاوە رکابەرى هەموو ئەو یانانە دەکات، کە بەرامبەر بەرشەلۆنە یارى دەکەن.

لەلایەکى ترەوە، ڤیدال ستایشى لیۆنێل میسى دەکات و بە باشترین یاریزانى مێژوو ناوى دەبات و هیوادارە یارمەتى بدات و گەشبینیشە بەوەى بتوانێت نازناوى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا لەگەڵ بەرشەلۆنە بەدەستبهێنێت.

یەكەمجارە میسی و رۆناڵدۆ بەیەك رۆژ دەربكرێن

دوێنێ شەموو هەردوو ئەستێرە و كاپتنی هەڵبژاردەكانی ئەرجەنتین و پورتوگال لیۆنێل میسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەكانیان لە قۆناغی 16ی مۆندیالی 2018ی رووسیادا دەكران.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەركردایەتی میسی بە ئەنجامی 4-3 گۆڵ بەرامبەر هەڵبژاردەی فڕەنسا دۆڕا و بەفەرمی لە قۆناغی 16ی مۆندیال كرایە دەرەوە.

هەڵبژاردەی پورتوگالی پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا (یۆرۆی 2016) بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆرگوای دۆڕا و لە پاڵەوانیەتییەكە كرایە دەرەوە.

ئەمە یەكەمجارە لە مێژوودا بەیەك رۆژ هەردوو باشترین یاریزانی جیهان لە پاڵەوانیەتییەك بكرێنە دەرەوە.

خەمی گەورەی هەردوو ئەستێرەكە تەنیا دەركردنی هەڵبژاردەكانیان نییە لە قۆناغی 16ی مۆندیال، بەڵكو ئەو یاریزانە تا ئێستا لە مێژووی بەشدارییەكانی مۆندیالدا هیچ كامیان نەیانتوانیوە لە قۆناغەكانی دەركردنی دۆڕاودا گۆڵ تۆمار بكەن لە كۆی 1270 خولەكی یاریكردنیاندا كە میسی 756 خولەك و رۆناڵدۆ 514 خولەك یاریی كردووە.

جێی باسە هەڵبژاردەی فڕەنسا لە قۆناغی 8ی مۆندیال رۆژی هەینی داهاتوو سەعات 5ی ئێوارە لەنێو یاریگەی نیزنی نۆڤگۆرۆد رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆرگوای دەبێتەوە.

بزانە زێدان ئێستا خەریكی چییە؟

زێنەدین زێدانی فڕەنسی دوای ئەوەی وازی لە كاری راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هێنا، ماوەیەكە لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكانی خەریكی گەشتكردن و كات بەسەربردنە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو ماوەیەی بەهۆی یانەی شاهانەوە لە خێزانەكەی دوور كەوتبووەوە.

نوێترین دەركەوتنی زێدان دوێنێ یەكشەم بووە لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكانی لە دوورگەی گەشتیاری ئیپیزای ئیسپانی.

زێدان كە بەڕەگەز جەزائیرییە و خاوەن رەگەزنامەی فڕەنسییە دەیەوێ زۆرترین سوود لە ماوەی پشووەكەی وەربگرێ و لەگەڵ خێزانەكەی دوور لە وەرزش و ململانێ زۆرترین گەشت و سەیران ئەنجام بدات كە ماوەیەكی زۆر بوو بەهۆی كاری راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدەوە لەگەڵ خێزانەكەی لێی بێبەش ببوو.

سامپاولی داوایەكی سەیری لە میسی كردبوو

 

خۆرخێ سامپاولی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یارییەكەی دوێنێی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی نێجیریا داوایەكی سەیری لە ئەستێرەی یەكەم و كاپتنی هەڵبژاردەكەی لیۆنێل میسی كردبوو.

دوێنێ سێشەم هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە گەڕی سێیەم و كۆتایی كۆمەڵەی چوارەمی مۆندیالی 2018ی رووسیا بە زەحمەت توانی بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ لە هەڵبژاردەی نێجیریا بباتەوە و پلیتێكی سەركەوتن بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانەتییەكە بەدەست بێنێ.

رۆژنامەی (ئۆلێ)ی ئەرجەنتینی ئاشكرای كرد: سامپاولی كاتی سەیكردنی ناوبژیوانی بۆ تەكنەلۆژیای ڤیدیۆ قۆزتبووەوە و بانگی میسی كردبوو بۆ ئەوەی پرسیارێكی گرینگی لێ بكات.

رۆژنامەكە ئاشكرای كرد: سامپاولی لە خولەكی 80ی یارییەكەدا پرسیاری لە میسی كردبوو كە ئایا یاریی بە ئەگوێڕۆ بكات و هاتنی ئەو هێرشبەرە بۆ ناو یاریگە سوودی پێ دەگەیەنێ.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە میسی ئاماژەی ئۆكەی بۆ سامپاولی كردبوو و ئەویش لە شوێنی نیكۆلاس تاگلیاڤیكۆی بەرگریكار ئەگوێڕۆی هێرشبەری هێنابووە ناو یاریگەوە بۆ زیادكردنی پاڵەپەستۆی هێرشبردن بۆ سەر گۆڵی هەڵبژاردەی نێجیریا.

جێی باسە ئەگوێڕۆ دوای شكستە گەورەكەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی كڕواتیا بە 3 گۆڵی بێ وەڵام، هێرشی توندی كردبووە سەر سامپاولی و ئەویش وەك سزاییەك لە پێكهاتەی سەرەكی یارییەكەی بەرامبەر نێجیریا دووری خستبووەوە.

ئەمرۆ وەرزش جیهان بەخۆی سەرقاڵ دەكات

ئەمرۆ وەرزش جیهان بەخۆی سەرقاڵ دەكات

ئەمرۆ  خوولی 21 مۆندیالی جیهانی تۆپی پێ لە ولاتی مۆسكۆ بەرێوە دەچێت، 32 هەلبژاردە لە ئاستی جیهان پێشبڕكێی بەدەستهێنانی جامەكە دەكەن و یەكەمین یاریش لەو خوولەدا لە نێوان هەڵبژاردەی رووسیای خانەخوێی مۆندیان و هەڵبژاردەی سعودیە دەبێت.