یانەی ریالمدرید بوە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

یانەی ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لە لیڤەرپوڵی بردەوەو بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک بووە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ.

لە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ روبەروی یەک بوونەوە.

لەخولەکی 30 یارییەکە محەمەد سەڵاح بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و ئەوەش بوە خاڵی وەرچەرخانی یارییەکە.

تایمی یەکەم هەردولا بە بێ گۆڵ یەکسان بوون، تایمی دووەم کەریم بنزیمە بەهۆی هەڵەی پارێزەوە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەلام هەرزوو سادیۆ مانی گۆڵی بەرامبەری کردەوەو ئەنجامەکە یەکسان بوەوە.

زیدان بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەنجامەکە ئیسکۆی دانیشاند و گاریس بەیلی بەشداری پێکرد و هەر لەگەڵ هاتنە ناوەوەیدا گۆڵێکی جوانی بۆ ریاڵ تۆمارکرد.

هەمان یاریزان لەخولەکی 83 گۆڵی سێیەمی ریاڵ مەدرید و دووەمی خۆی تۆمارکرد و یاریەکەش هەر بەو ئەنجامە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەسودی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات.

بەو ئەنجامەش ریاڵ مەدرید بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک بوە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و بۆ جاری سیانزەیەمیش لە مێژویدا جامەکەی بەرزکردەوە.

محەمەد سەڵاح خەڵاتی باشترین یاریزانی ئینگلتەرای وەرگرت

محەمەد سەڵاحی میسری و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی خەلاتی باشترین یاریزانی پرێمەرلیگی بۆ ئەم وەرزە بەدەستهێنا.

لەئاهەنگێکی ساڵانەدا کە بۆ جاری 45 کە رابیتەی یاریزانە پیشگەرەکانی ئینگلتەرا رێکیدەخات، محەمەد سەڵاحی یایزانی یانەی لیڤەرپول بەزۆرینەی دەنگ وەک باشتری یاریزانی ئەم وەرزی خولی نایابی ئینگلتەرا هەڵبژێردراو نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لەو شەوە ئاهەنگەدا هەریەکە لە، (دی برۆین و سیلڤاو سانی)، لە یانەی مانچستەر سیتی و، هاری کەینی یاریزانی تۆتنهام و، دیخیای گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتد، رکابەری سەڵاحیان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە.

فیرعەونە بچووکەکەی میسر لەدوای ریاز مەحرەز دووەم یاریزانی عەرەبە کە ئەو خەڵاتەیان بەدەستهێناوە.

محەمەد سەڵاح بەتۆمارکردنی 31 گۆڵ تائێستا گۆڵکاری خولی نایابی ئینگلتەرایە.

بێستوون له‌تیف

بلیتەکانی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس لەماوەی کەمتر لە ١٠ خولەک فرۆشراون

له‌ ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا ته‌واوی بلیته‌كانی یاریی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و یوڤێنتوس له‌ قۆناخی هه‌شتی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا فرۆشرا.
ڕۆژنامه‌ی ماركا ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌ "بلیته‌كانی یاریی چوون له‌ مه‌درید له‌ ماوه‌ی ته‌نیا 8 خوله‌ك هه‌مووی فرۆشرا، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كاژێر 10ی به‌یانی به‌ كاتی ئیسپانیا خراوه‌ته‌ بازاڕ و هه‌ر هه‌مووی فرۆشرا، به‌ جۆرێك له‌ هه‌ر چركه‌یه‌كدا 166 بلیت فرۆشراوه‌".

یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابێو جێگه‌ی زیاتر له‌ 80 هه‌زار كه‌سی تێداده‌بێته‌وه‌ و بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش جێگه‌ی 4 هه‌زار كه‌س بۆ هانده‌رانی یوڤی دابینكراوه‌.

یاریی چوونی نێوان هه‌ردوو یانه‌ رۆژی 3-4-2018 له‌ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابێو له‌ مه‌درید ده‌كرێت و پاشان یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ 11-4-2018 له‌ یوڤێنتوس ئارینا ده‌كرێت.

 

بێستوون له‌تیف 

تیروپشکی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕاكێشرا

 

هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین روبەروی یەک دەبنەوەو لیڤەرپوڵیش بەرامبەر رۆما یاریی دەکات.

پاش ئەوەی هەر چوار یانەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن و رۆما و لیڤەرپوڵ گەیشتنە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین.

لە شاری نیونی سویسرا تیروپشکی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین راکێشرا.

بە پێی ئەنجامی تیروپشکەکە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بەرامبەر ریاڵ مەدرید ی ئیسپانی یاریی دەکات و لیڤەرپوڵی ئینگلیزیش روبەروی رۆمای ئیتاڵی دەبێتەوە.

بریارە یارییەکانی قۆناغی چون لە 24 و 25یی مانگی چوار ئەنجام دەدرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش لە یەک و دوی مانگی پێنج بەڕێوەدەچن.

 

بیسَتون لەتیف

گۆمێز لە یانەی بەرشەلۆنە مەعاناتێكی زۆری هەیە

ئەندرێ گۆمێزی یاریزانی پورتوگالی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرای كرد، معاناتێكی زۆری لە یانەكەیدا هەیە تا ئەو رادەیەی بیری لەوە كردووەتەوە خۆی لە ماڵەوە گۆشەگیر بكات و چاوی بەهیچ كەسێك نەكەوێ.

گۆمێز لە هاوینی 2016 لە یانەی ڤالێنسیای ئیسپانییەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە كرد، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستێكی شایستە لەگەڵ یانەكەی پێشكەش بكات و ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی بەردەوام رووبەڕووی رەخنەی هاندەران ببێتەوە و لەچەندان بۆنە و یاریشدا فیكەی ناڕەزایی بۆ لێ بدرێ.

گۆمێز لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كۆواری (بانینكا) رایگەیاند: ئێستا وای لێهاتووە بەر دوو یان رۆژێك لە ئەنجامدانی یارییەكان دڵەڕاوكێ بمگرێ و هەمیشە بیر لە رەخنە و فیكەی ناڕەزاییەكانی هاندەران بكەمەوە، بەڵام لە كاتی مەشق و راهێنانەكاندا لەگەڵ هاوڕێكانم كەمێك باشترم.

زیاتر گوتی: هەمیشە بیر لە شتی خراپ دەكەمەوە و لە تەنگژەدام، ئەمە سەرەڕای ئەوەی سەرجەم هاوڕێكانم لە یانەی بەرشەلۆنە پشتگیریم دەكەن و هاوكار و پاڵپشتمن.

گۆمێز هەروەها رایگەیاند: هەمیشە ئارەزووی ئەوە دەكەم لە ماڵەوە خۆم گۆشەگیر و حەپس بكەم و چاوم بە هیچ كەسێك نەكەوێ، هەروەها نامەوێ قسە لەگەڵ هیچ یاریزان و هاوڕێیەكیشم بكەم، چونكە خۆم بە شەرمەزار دەزانم.

لە كۆتاییدا ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی پورتوگال رایگەیاند: وام لێهاتووە لە چوونە دەرەوە و گەڕان لەنێو شەقامەكانی بەرشەلۆنە بترسم و نامەوێ چاوم بە هیچ كەسێك بكەوێ، بەڕاستی ئەوەی زیاتر بێزارم دەكات ئەوەیە كە دەڵێن دەتوانێ باشتر یاری بكەیت، خۆشم پرسیار لەخۆم دەكەم بۆچی ناتوانم ئەمە بكەم.