میلان بەنیازە گرێبەستی راهێنەرەكەی درێژ بكاتەوە

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەنیازە گرێبەستی راهێنەرە لاوەكەی گینارۆ گاتوزۆ تا ساڵی 2020 درێژ بكاتەوە.

ماڵپەڕی (توتو میركاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: كارگێڕی یانەی میلان دڵخۆشە بە بەرزبوونەوەی ئاستی تیپەكەیان بەسەركردایەتی گاتوزۆ و بەو هۆیەشەوە كار لەسەر ئەوە دەكەن گرێبەستەكەی بۆ دوو ساڵی تر درێژ بكەنەوە.

گاتوزۆ كاری راهێنەرایەتی تیپی لاوانی یانەی میلانی دەكرد، بەڵام لە كۆتای ساڵی رابردوو لە شوێنی فینشینزۆ مۆنتێلای ئەركی راهێنەرایەتی تیپی یەكەمی پێدرا.

هەرچەندە گاتوزۆ لە یارییەكانی سەرەتادا لەگەڵ تیپەكەی سەركەوتوو نەبوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات توانی ئاستی تیپەكەی بەرز بكاتەوە و لە 5 یاری رابردووشدا لە خولی ئیتاڵیا هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە و 3 سەركەوتن و 2 یەكسانبوونی بەدەستهێناوە.

یانەی میلان لە دوایین یارییدا پێرێ شەموو لە گەڕی 24ی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا بە 4 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی سپالی بردبووەوە، یانەكە ئێستا بەكۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی یانەكان دێت.

میسی ژمارەیەكی پێوانەیی مێژوویی تۆمار كرد

لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە تۆماركردنی ژمارە پێوانەییەكان بەردەوامە دوای تۆماركردنی گۆڵێك لە یارییەكەی شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی ریال سۆسیداد.

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە چوارچێوەی ركابەرییەكانی هەفتەی 19 خولی نایابی ئینگلیزی بە ئەنجامی 2-4 گۆڵ لە یانەی ریال سۆسیدادی بردەوە.

گۆڵی چوارەمی یانەی بەرشەلۆنە لە رێگەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەشێوەیەكی زۆر جوان بە لێدانێكی راستەوخۆی لە خولەكی 85 تۆمار كرا.

بە تۆماركردنی ئەم گۆڵە میسی ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا كردە 366 گۆڵ، بەمەش بووە یەكەم یاریزان زۆرترین گۆڵ لە پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا تۆمار بكات.

پێشتر ژمارەی پێوانەیی تۆماركردنی گۆڵ لە پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا بەناوی گێرد مولەر ئەفسانەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەتۆماركردنی 365 گۆڵ تۆمار كرابوو.

میسی هەر لە یارییەكەدا گۆڵێكی بۆ لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی دروست كرد، بەمەش ژمارەی دروستكردنی گۆڵەكانی كردە 9.

میسی هەروەها بە تۆماركردنی ئەم گۆڵە ژمارەی گۆڵەكانی لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیا كردە 17 و هەر لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكە مایەوە.

نرخى فڕۆكە تایبەتییەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشكرا كرا

فڕۆكە تایبەتییەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە گرانترین فڕۆكە دادەنرێ لە رووی نرخەوە بە بەراورد لەگەڵ فڕۆكەی سەرجەم یاریزانانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیهان.

رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: نرخی فڕۆكە تایبەتییەكەی رۆناڵدۆ 32 ملیۆن یۆرۆیە و لە ریزبەندی یەكەمی گرانترین فڕۆكەی یاریزانانی تۆپی پێیە لەسەر ئاستی جیهان.

دووەم گرانترین فڕۆكەی یاریزانان فڕۆكە تایبەتییەكەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنە دێت كە نرخەكەی 28 ملیۆن یۆرۆیە، دواتریش فڕۆكە تایبەتییەكەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی سوێدی و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دێت كە نرخەكەی بە 24 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە.

فڕۆكە تایبەتییەكەی رۆناڵدۆ شوێنی 18 كەس دەبێتەوە و لە هەر سەعاتێكدا 975 كیلۆمەتر دەبڕێت، فڕۆكەكە دەتوانێ 2950 كیلۆگرام هەڵبگرێ و هەروەها دەشتوانێ بەیەكجار 11 هەزار كیلۆمەتر بفڕێت.

هەر گەشتێكی رۆناڵدۆ بەو فڕۆكە تایبەتییە 6 هەزار یۆڕۆی تێ دەچێ بەهۆی ئەوەی خەرجی و نرخی فڕۆكەكە گرانە.

بۆ كلاسیكۆ.. بەرشەلۆنە یاریزانێكی تریشی لەدەست دا

ئێستانیوز/ وه‌رزش..
تا دێت كێشەكانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاریی كلاسیكۆی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ریال مەدرید زیاتر دەبن كە بڕیارە رۆژی شەمووی داهاتوو لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بێتە ئەنجامدان.

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە گەڕی 16ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یارگەی كامپ نوو بە 4 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكڕۆنیای بردەوە.

لەو یارییەدا پاكۆ ئەلكاسێری هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لە خولەكی 21ی گێمی یەكەمدا تووشی پێكان بوو و بەناچاری شوێنی خۆی بۆ ئەلێكس ڤیدالی هاوڕێی چۆڵ كرد.

رۆژنامەی (سپۆڕت)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەلكاسێر بەهۆی ئەم پێكانەوە بەلایەنی كەم بۆ ماوەی 3 هەفتە ناتوانێ یاریی بكات و بەمەش ئەو هێرشبەرە لە یاریی كلاسیكۆ یاری ناكات.

چەند رۆژێك پێش ئێستاش لە كاتی مەشق و راهێنانەكاندا گیرارد دیۆلۆفۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە بەهەمانشێوە تووشی پێكان ببوو و جەختیش كرابووەوە كە ناتوانێ لە یاریی كلاسیكۆ یاریی بكات.

جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە ئێستا بەكۆكردنەوەی 42 خاڵ ریزبەندی یەكەمی یانەكانی خولی ئیسپانیای گرتووە و یانەی ریال مەدریدیش بە 31 خاڵ لە ریزی چوارەمی یانەكان دێت.

س.ی