یانەی مانچستەر سیتی بە فەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی کیڤن دی برۆینی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەکەی ئاشکراکرد کە سێ مانگە
دی برۆین لە مەشق و راهێنانەکانی مانچستەر سیتی توشی پێکان بوو لە ئەژنۆیدا و دەستبەجێ رەوانەی شاری بەرشەلۆنە کرا بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ورد
پزیشکەکانی یانەی مانچستەر سیتی تەئکیدیان کردەوە کە پێکانەکەی دی برۆین قورسە و لانی کەم سێ مانگ لە یاریکردن دوریدەخاتەوە
ئەو پێکانەی دی برۆین هەمان ئەو پێکانەیە کە ناوبراو لە ساڵی 2016 دوچاری هاتبوو
پزیشکەکانی مانچستەر سیتی ئاماژەیان بەوەشداوە کە پێکانەکەی دی برۆین پێویستی بە نەشتەرگەریی نیە بەڵام دەبێت ماوەی سێ مانگ چارەسەر وەربگرێت.