یانەی هەولێر عەلی وەهابی راهێنەری یانەکەی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.
دوای کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، یانەکە بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی عەلی وەهابی راهێنەر لە ئەرکەکەی، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی خولی پلەیەکی عێراق بۆ گەیشتن بە خولی نایابی عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، عومەر مەجید ڕاهێنەری پێشووی یانەكە بکرێتە راهێنەری و ئامادەكاری دەست پێبكات بۆ یارییە چارەنووس سازەكەی بە بەرامبەر یانەی دیفاع مەدنی لە گەڕی کۆتایی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە خولی نایابی عێراق.