لەخولی تۆپی پێی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئالاڤێس بەدەستهینا
رکابەرییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا دەستی پێکرد و یانەی بەرشەلۆنە لە کامپ نو میوانداری ئالاڤێسی کرد
تایمی یەکەم هەردولا بە بێ گۆڵ یەکسان بون تایمی دووەم بەرشەلۆنە بەتەواوی کۆنترۆلی یاریگای گرتە دەست و توانی سێ گۆڵ تۆماربکات
لیۆنێل میسی دوو گۆڵ و کۆتینیۆش گۆڵەکەی تری تۆمارکرد لیۆمێسی توانی گۆڵی ژمارە 6000لە مێژووی بەرشەلۆنە تۆماربكات.
بەوەش یانەی بەرشەلۆنە لەیەکەم هەفتەی خولی ئیسپانیا توانی بردنەوە بەدەست بهێنێت و سێ خاڵی کۆکردەوە.