سێ ڕاهێنەر بۆ جێگەی ئالێگری پالێوراون

راهێنەری داهاتووی یۆڤانتۆس ئیتاڵیییە و لە نێوان دی فرانسیسکۆ و ئینزاگی و ساریدا یەکلایی دەبێتەوە.

پاش ئەوەى ئیدارەى یۆڤانتۆس رایگەیاند کۆتایی وەرز دەستبەرداری ئالێگری راهێنەر دەبن، لەو کاتەوە ژمارەیەکی زۆر راهێنەر بۆ ئەو پۆستە پاڵێوراون.

بە پێی هەواڵی رۆژنامە نزیکەکان لە یانەى یۆڤانتۆسەوە، ئیدارەى ئەو یانەیە بریاریداوە راهێنەری داهاتوو ئیتاڵی بێت.

رۆژنامەکان پێشبینی دەکەن رکابەرییەکە لە نێوان هەرسێ راهێنەر، ئینزاگی راهێنەری لازیۆ و ساری راهێنەری چێلسی و دی فرانسیسکۆی راهێنەری پێشوی رۆمادا بێت.

پێشتریش باس لەوە دەکرا کە هەردوو راهێنەر پۆچیتینۆ و گواردیۆلا لە ژێر چاودێری ئیدارەى یۆڤانتۆسدان بەڵام دواتر هەردوو راهێنەرەکە ئەو پروپاگەندانەیان بەدرۆ خستەوە.

Hits: 159
Category: