شۆک - پیپ گواردیۆلا بو بە راھێنەری یۆڤانتۆس

ئاژانسی Agenzia Giornalistica Italia ئاشکرای کرد کە پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانچستەر سیتی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس گەشتۆتە رێککەوتن و بۆ ماوەی ٤ وەرز دەبێتە راھێنەری ئەو یانەیە ، بە پێی نوێترین ھەواڵ رۆژی ٦ ی مانگی داھاتوو پیپ گواردیۆلا بە رەسمی بۆندەکە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس ئیمزا دەکات و رۆژی ١٤-٦ یش بە رەسمی بە میدیاکان دەناسێندرێت ، ئەوەی جێی ئاماژەیە یانەی یۆڤانتۆس لە بەرامبەر وەرگرتنی ئەرکی راھێنانی تیپەکە موچەیەکی گەورە و خەیاڵی بۆ پیپ داناوە کە ساڵانە ٢٤ ملیۆن یۆرۆیە ، ئەو پێگەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە رۆژی سێ شەممە پیپ لە شاری میلان چاوی بە باراتچی بەرێوبەری وەرزشی یانەی یۆڤی کەوتووە و لەسەر ئەو گواستنەوەیە رێککەوتوون

Hits: 40
Category: