ئەمڕۆ گرانترین یاریی مێژووی تۆپی پێ دەکرێت

ئەمرۆ سەعات ٥:٠٠ ھەردوو یانەی ئەستۆن ڤێلا و دێربی کاونتی بۆ گەیشتن بە خولی یانە پلە نایابەکانی ئینگلتەرا پریمەرلیگ لە یاریگای ویمبلی رووبەروی یەک دەبنەو 
یانەی ئەستۆن ڤێلا لە خولی یانە پلە یەکەکانی ئینگلتەرا لە پلەی پێنجەمدایە و دێربی کاونتیش لە پلەی شەشەم، تیپەکانی سێیەم تا شەشەم یش کێبرکێ لەسەر یەک کورسی گەیشتن بە خولی یانە نایابەکان دەکەن، ئەم یاریەی ئەمرۆ ئەنجام دەدرێت بە گرانترین یاری مێژوو ناودەبرێت، ھەر یانەیەک براوەی یاریەکە بێت نزیکەی ٢١٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، یانەی ئەستۆن ڤێلا لە یەکەم یاری قۆناغی پلەی ئۆف شکستی بە وێست برۆمیچ ھێنابوو، دێربی کاونتیش لە لیدزیۆنایتدی بردبۆوە کە ئەو دوو یانەیەش پلەکانی سێیەم و چوارەمیان گرتبوو، ئێستا بە بردنەوە لە یاریەکەی ئەمشەو یەکێک لە یانەکانی ئەستۆن ڤێلا یان دێربی کاونتی دەگاتەوە پریمەرلیگ ، ئەو یانەیەی بگاتە خولی نایاب جگە لەوەی ١٧٠ ملیۆن پاوەند وەردەگرێت دەکرێت ئەو پارەیە زیاتر بێت بۆ ٣٠٠ ملیۆن ئەویش ئەگەر ئەو یانەیە بۆ دوو وەرز لەسەر یەک لە پریمەرلیگ بمێنێتەوە ئەوا ئەو بڕەی وەریدەگرێت دەگاتە ٣٠٠ ملیۆن

Hits: 134
Category: