ئێمباپێ یەکەم یاریزانی جیهانە

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، لەپێشەوەی لیستی گرانترین یاریزانی تۆپی پێیە، لەنێو یاریزانانی خوار تەمەن 21 ساڵ.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، ئێمباپێ نرخی ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەگاتە 261.6 ملیۆن یۆرۆ، بەپێی ئەو لیستەی کۆمپانیای سۆکەرزی و برایم تایم سپۆرت بڵاویانکردووەتەوە.

سەرچاوەکە دەڵێت، لەنێو لیستەکەدا هیچ یاریزانێکی ئیسپانی نییە لەنێو ئەو 20 یاریزانەی لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندین، ئەمەش یەکەمجارە ڕوودەدات لەو کاتەوەی کە ئەم ریزبەندییە دانراوە.

ئەم ریزبەندە لەسەر تەمەنی یاریزانەکە، شوێنی یارییکردنی و یانەکەی، نرخی گرێبەستەکەی، ئەنجامدانی یارییە نێودەوڵەتییەکان و رێژەی گۆڵ و خولەکی یارییکردن و ڕێژەی پێکانەکانی دانراوە.

ئێمباپێ بەرێژەیەکی زۆر لەپێش نزیکترین رکابەرییەوەیە، کە جادۆن سانچۆی ئینگلیزی و یاریزانی یانەی بۆرووسیا دۆرتموندە، کە نرخەکەی دەگاتە 120.3 ملیۆن یۆرۆ، ماتیاس دی لێختی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی ئایاکسیش بە 74.5 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی سێیەمە.

بردنەوەی پلەی یەکەمی ریزبەندی گرانترین یاریزانانی خوار 21 ساڵ لەسەر ئاستی جیهان، لەلایەن کیلیان ئێمباپێ بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک لەکاتێکدایە کە ئەو یاریزانە ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات و خواستی زۆریشی لە بازاڕی گواستنەوەدا لەسەرە.

 

ز.س

Hits: 28
Category: