ناپۆلی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە لیڤەرپوڵی بردەوە

لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناپۆلی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بەدەستهێنا.

یەکێک لە یارییە بەهێزەکانی هەفتەی یەکەمی قۆناغی کۆمەلەکانی چامپیۆنز لیگ روبەروبونەوەی نێوان هەردوو یانەی ناپۆلی و لیڤەرپوڵ بوو.

یارییەکە لە ئیتاڵیا و لە یاریگای سان پاولۆی تایبەت بە یانەی ناپۆلی بەڕێوەچوو.

لەو یارییەدا ناپۆلی بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە.

دوو گۆڵەکەی ناپۆلی مێرتینز لەخولەکی 82 بە لێدانی سزا و لۆرێنتی لەخولەکی 90 تۆماریکرد.

بەوەش پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە یەکەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنز لیگ توشی شکست هات.

ك-س

Hits: 41
Category: