دۆرتمۆند و بەرشەلۆنە یەکسان بوون

لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی دۆرتمۆند و بەرشەلۆنە بە بێ گۆڵ یەکسان بوون.

لەجەولەی یەکەمی رکابەرییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ یانەی بروسیا دۆرتمۆند لەناو یاریگای سیگنال ئیدۆنا پارک میوانداری بەرشەلۆنەی کرد.

لیۆنێل میسی بەهۆی گەرانەوەی لە پێکانەوە لەسەرەتای یارییەکە نەیتوانی بەشداری بکات.

تایمی یەکەم ئاستی هەردوو یانە لەیەکەوە نزیک بوو بەڵام تایمی دوەم دۆرتمۆند باشتر دەرکەوت چەند جارێک گەیشتە گۆڵی شتیگنی گۆڵچی.

یانەی بروسیا دۆرتمۆند هەلی ئەوەی بۆدروستبوو کە پێش بەرشەلۆنە بکەوێت و لێدانێکی سزای بۆ دروستبوو بەڵام مارکۆ ریۆس لەدەستی دا.

هەرچەندە میسی لەخولەکی 60 یارییەکە چوە ناوەوە، بەڵام ئەنجامەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

ك-س

Hits: 40
Category: