یانەی بەرشەلۆنە پشتگیری ڤالڤێردی راهێنەر دەکات

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیانی ئەم دواییەی بەرشەلۆنەوە رەخنەیەکی زۆر لە ڤالڤێردی راهێنەر دەگیرێت و بەشێک لە هاندەرانیش داوای دورخستنەوەی دەکەن.

رۆژنامە نزیکەکان لە بەرشەلۆنەوە تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئیدارەی یانەکە بەهیچ شێوەیەک نیازی دەستبەردار بونیان نیە لە ڤالڤێردی.

باسیش لەوە دەکەن کە ڤالڤێردی پشتگیری ئیدارەو یاریزانەکانی یانەکەی هەیە و هەردولا متمانەیان پێیەتی کە بارودۆخەکە چارەسەر بکات.

بە رای ئیدارەی بەرشەلۆنە کێشەکانی یانەکەیان تەنها ڤالڤێردی نیەو بەشێکی زۆری بۆ پێکان و ئاستی یاریزانەکان دەگەرێتەوە.

 

ب- ل

Hits: 22
Category: