ئەمڕۆ خولی نایابی عێراق بە یاری كلاسیكۆ دەستپێدەكات

به‌ ئه‌نجامدانی پێنج یاری و به‌رێوه‌چوونی به‌هێزترین یاری له‌ نێوان شورته‌و زه‌ورا ، گه‌ڕی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ده‌ستپێده‌كات .

خولی نایابی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ به‌شداری ١٨ یانه‌ به‌رێوه‌ده‌چن به‌ سیستمی دوو قۆناغ و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ یارییه‌كانیش به‌ بێ هانده‌ر به‌رێوه‌ده‌چێن .

له‌م وه‌رزه‌ ته‌نیا یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ نوێنه‌ری یانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌شیان هه‌ردوو یانه‌ چه‌ندین گرێبه‌ستیان ئه‌نجامداوه‌.

یارییه‌كانی ئه‌مرۆ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

كاتژمێر ٣:٠٠
شورته‌ - زه‌ورا

كاتژمێر ٧:٠٠
جه‌ویه‌ - كاره‌با

كاتژمێر ٣:٠٠
دیوانیه‌ - نه‌جه‌ف

كاتژمێر ٦:٠٠
نه‌وتی ناوه‌راست - سه‌ماوه‌
مینا - حدود

 

ز.س

 

 

Hits: 27
Category: